نوێترین هەواڵ
سەرەتا / تەندروستی

تەندروستی

سێیەم حاڵەتی چاکبوونەوە لە ئایدز تۆمار کرا

پەیمانگەی پاستۆرـی فەرەنسی ڕایگەیاند: نەخۆشێک دوای زیاتر لە 5 ساڵ لە چاندنی مۆخی ئێسک کە گۆرانکارییەکی بۆماوەیی دەگمەنی هەبووە و تووشبووەکە بەرگری لەدژی ڤایرۆسەکە پەیدا کردووە، دوای 44 مانگ لە وەستاندنی دەرمانی دژە ڤایرۆس دەرکەوتووە کە چاکبووەتەوە. ڕاشیگەیاند: دوای چاکبوونەوەی لە پشکنینەکان هیچ نیشانەیەکی تووشبوون بە ڤایرۆسی ئایدز لە تووشبووەکە …

زیاتر بخوێنەوە

ئایا تەقاندنی پەنجەکان زیانی هەیە؟

بەپێی ماڵپەڕی ئینڤێرسی، پزیشکەکە ئاشکرایکردووە، تەقاندنی جومگەکان شتێکی خراپ نییە مەگەر بە شێوەیەکی زیانبەخش ئەنجام نەدرێت. پزیشکەکە ئاماژەشی بەوەداوە، هەر پەیوەندییەک لە نێوان درز و هەوکردنی جومگەکان، و پرۆسەی تەقاندنی پەنجەکان، ئەفسانەیە کە لەلایەن دایکانەوە دەگێڕدرێتەوە. بەپێی ئەو سەرچاوەکە، لەم دواییانەدا لە توێژینەوەیەکدا دەرکەوتووە کە ئەستووری ئێسکەکان لە جومگەکانی پەنجەکانی …

زیاتر بخوێنەوە

بۆئەوەی باشتر بخەویت ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بکە

ئەگەر هەموو شەوێك کێشەی خەولێنەکەوتن و کەمخەویت هەیە، ئەوا بزانە لە کێشەیەکی جدیدایت و دەبێت بەزووترین کات چارەسەر بدۆزیتەوە، چونکە ئەگەر بەباشی نەخەویت ناتوانیت بەباشی ژیانی رۆژانەت بەڕێبکەیت. لەسەرەتادا دەبێت بزانیت چی دەبێتە هۆی خەوزڕانت، یەکەم شت دووربکەوەرەوە لەوانە، ئینجا هەنگاو بەرەو چارەسەرەکان بنێ، بەو جۆرە کە ماڵپەڕی “مایۆکلینیك” لە …

زیاتر بخوێنەوە

لە سلێمانی ٥٠ منداڵ بەھۆی سکچوون و رەشانەوەوە داخڵی نەخۆشخانە بوون

سامان شێخ لەتیف، لێپرسراوی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی، رایگەیاند، لەگەڵ ھاتنی شەپۆلە گەرما و گۆڕانکارییەکانی کەشوھەوا، لە ماوەی ١٢ سەعاتدا، لە بەشی فریاکەوتنی خێرای نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان، لە کۆی ٧٠ منداڵی نەخۆش، ٥٠ منداڵیان بەھۆی سکچوون و رشانەوەوە داخڵی نەخۆشخانە کراون.

زیاتر بخوێنەوە

ئەگزیما چییە و چۆن چارەسەر دەکرێت؟

گەشین کەمال پزیشکی نەخۆشییەکانی پێست لە پەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبووک ئاشکرایکردووە، کاتێک کەسێک تووشی ئەگزیما دەبێت نیشانەکانی ئەوەیە کە پێست کەمێک دەئاوسێت لە هەندێک جۆردا و سوردەبێتەوە و دەخورێت، پاشان دەگاتە ئەوەی کە پێستەکە دەقڵیشێت و پێست فڕێدەدات و وەک برین خۆی نیشان دەدات، زیاتر ئەگزیما لە دەموچاو و …

زیاتر بخوێنەوە

ئەم هۆکارانە واتلێدەکەن قاوەی تورکی بخۆیتەوە

ماڵپەڕی “هابر٧” ئاماژەی بە گرنگترین سوودەکانی خواردنەوەی قاوەی تورکی کردووە ئەگەر بە سادەیی و بەبێ هیچ شتێکی دیکە بخورێتەوە. ١. وزە و تەرکیز باشتر دەکات، ئاستی دۆبامین و سیرۆتۆنین بەرزدەکاتەوە کە کاریگەرییان لەسەر میزاج هەیە. ٢. بە مەڵبەندێکی دژە ئۆکسیدەکان دادەنرێت کە خانەکان لە ژەهر پاکدەکاتەوە و خانە شێرپەنجەییەکان لەناودەبات. ٣. ئەگەری تووشبوون …

زیاتر بخوێنەوە

تەندروستی جیهانی: قەڵەوی لە ئەوروپا بووەتە پەتا

نوسینگەی تەندروستی جیهانی لە ئەوروپا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە،٦٠٪ی ئەوروپیە بەتەمەنەکان و سێیەکی منداڵانی ئەوروپا قەڵەون و قەڵەویش بووەتە پەتایەک لە سەرانسەری ئەو کیشوەرەدا. ئاماژە بەوەشکراوە، بڵاوبونەوەی قەڵەوی لەنێوان بەتەمەنەکانی ئەوروپادا زۆر خێرایە و لە پێش هەموو وڵاتانی دیکەوەیە و یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی مردن لە ئەوروپادا. هاوکات، هۆشداری بە …

زیاتر بخوێنەوە

گەر هێلکە شکا دەتوانیت بیخۆیت؟ چۆن مامەڵەی لەگەڵدا دەکەیت؟

زۆرجار لە کاتی بەکارهێنانی هێلکەدا و لەنێو تەبەقی هێلکەکەماندا، چەند دانەیەکی شکاو دەبینین، بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە کە ئایا دەتوانین بیخۆین یان دەبێت فڕێی بدەین. پسپۆڕانی تەندروستی ئاماژە بەوە دەکەن کە نابێت هێلکەی شکاو لە دەرەوە و لە دوکانەکان بکڕین، چونکە ئەوە ئەگەری چونەناوەوەی بەکتریای زۆرە بەو پێیەی هێلکەکە شکاوە. بەڵام …

زیاتر بخوێنەوە

بەم هەنگاوە سادانە سیستمی خەوت رێک بکەرەوە

ماڵپەڕی “یوم سابع” لە بابەتێکی تەندروستیدا هەندیک رێگەی ئاسانی ئاشکرا کردووە بۆ باشترکردنی سیستەمی خەو، کە ئەمانەن: بەلایەنی کەمەوە چوار کاتژمێر پێش خەوتن لە کافاین دوور بکەوەرەوە. -لەدوای خواردنی ژەمێکی قورس مەخەوە یەکسەر. -ڕاهێنان بکە بۆ دڵنیابوون لەوەی کە جەستەت گونجاو و چالاک دەمێنێتەوە. -پەیڕەوی ڕێجیمێکی تەندروست بکە کە دەتوانێت …

زیاتر بخوێنەوە

چەند هۆکارێک وادەکات کە لە مانگی ڕەمەزاندا کێشی لەش زیاد بکات

لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا و بەشێکی لە هاوڵاتیان لە ماوەی ئەو مانگەدا کێشی لەشیان زیاد دەکات، ئەمەش چەند هۆکارێکی هەیە کە لە ماڵپەڕی مەیدان ئاماژەی پێدراوە لەوانەش: ئەو کەسانەی کە کێشی لەشیان زیاد دەکات لە کاتی بەڕۆژووبوندا زۆربیر لە خواردن و برسێتی دەکەنەوە کە ئەمەش وا دەکات لە کاتی شکاندنی …

زیاتر بخوێنەوە