نوێترین هەواڵ
سەرەتا / تەندروستی / ئایا تەقاندنی پەنجەکان زیانی هەیە؟

ئایا تەقاندنی پەنجەکان زیانی هەیە؟

بەپێی ماڵپەڕی ئینڤێرسی، پزیشکەکە ئاشکرایکردووە، تەقاندنی جومگەکان شتێکی خراپ نییە مەگەر بە شێوەیەکی زیانبەخش ئەنجام نەدرێت.

پزیشکەکە ئاماژەشی بەوەداوە، هەر پەیوەندییەک لە نێوان درز و هەوکردنی جومگەکان، و پرۆسەی تەقاندنی پەنجەکان، ئەفسانەیە کە لەلایەن دایکانەوە دەگێڕدرێتەوە.

بەپێی ئەو سەرچاوەکە، لەم دواییانەدا لە توێژینەوەیەکدا دەرکەوتووە کە ئەستووری ئێسکەکان لە جومگەکانی پەنجەکانی ئەو کەسانە زیاد دەکات کە چەندین جار پەنجەکانیان تەقاندووە بە بەراورد بەو کەسانەی کە جومگەکانیان نەتەقاندووە، ئەستووربوونی ئیسقانەکان ئەگەری تووشبوون بە هەوکردنی ئێسک و جومگەکان و نەخۆشیەکانی تری جومگەکان کەمدەکاتەوە.

بەم شێوەیە توێژینەوەکە ئەو بیرۆکە بەناوبانگەیان پووچەڵکردەوە کە دەڵێت، تەقاندنی پەنجەکان دواتر دەبێتە هۆی هەوکردنی جومگەکان، یان دەبێتە هۆی لاوازبوونی پەنجەکان، بۆیە ئەگەر سوودی نەبێت بۆ ئیسقانەکانی پەنجەکان، ئەوا بەلانی کەم پڕۆسەیەکە بۆ ئارامکردنەوەی پەنجەکان.

بەپەلە

سێیەم حاڵەتی چاکبوونەوە لە ئایدز تۆمار کرا

پەیمانگەی پاستۆرـی فەرەنسی ڕایگەیاند: نەخۆشێک دوای زیاتر لە 5 ساڵ لە چاندنی مۆخی ئێسک کە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *