ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە هەرێمی کوردستان لەبارەی گۆڕینی ره‌گه‌ز رایدەگەیەنێت: گۆڕینی ره‌گه‌ز له‌به‌ر ویست، حه‌ز و ئاره‌زووی كه‌سی له نێره‌وه بۆ مێ یان به پێچه‌وانه‌وه، له ئایینی پیرۆزی ئیسلام دا به هیچ جۆرێك رێگه پێدراو نییه، هه‌ر كه‌سێك له زكماكه‌وه، هه‌ردوو ره‌گه‌ز (نێره‌مووك) بوو، پێویستە سه‌ردانی لیژنه‌ی پزیشكی تایبه‌تمه‌ند بكات بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی و چاره‌سه‌ركردنی.
ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە: “دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی پرسیاریان كرد سه‌باره‌ت به حوكمی گۆڕینی ره‌گه‌ز له نێره‌و بۆ مێ یان به پێچه‌وانه‌وه، ئه‌نجومه‌ن له دانیشتنی ژماره (5) له به‌رواری 15/6/2022م به‌م شێوه‌یه وه‌ڵامی دایه‌وه: گۆڕینی ره‌گه‌ز له‌به‌ر ویست و حه‌ز و ئاره‌زووی كه‌سی له نێره‌وه بۆ مێ یا به‌پێچه‌وانه‌وه، له ئاینی پیرۆزی ئیسلام دا به هیچ جۆرێك رێگه پێدراو نییه و دروست نییه و حه‌رامه، چونكه ئه‌وه گۆڕینی یاسا و رێسای خوای گه‌وره‌یه و پێی ده‌وترێت (تغییر خلق الله) بۆ هیچ كه‌س نیه ئه‌و سنووره ببه‌زێنێ وده‌ستكاری نه‌خش و و دروستكراوی خوای گه‌وره بكات و، ئه‌م كاره ساخته و گزی خه‌ڵه‌تاندنی تیادایه و كاری شه‌یتانه، هه‌ر پزیشك یان ناوه‌ندێكی پزیشكی به‌شدار بێت له‌م جۆره نه‌شته‌رگه‌ریانه‌دا گوناهباره‌و به‌شداره له‌و كاره حه‌رامه”.
ئەوەشخراوەتەڕوو: “له شه‌ریعه‌تدا ته‌نانه‌ت هه‌موو جۆره خۆشوبهاندنێكی نێر به مێ یان مێ به‌نێر حه‌رام كراوه، له فه‌رموده‌ی سه‌حیحدا هاتووه: (لَعَنَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ المُخَنَّثِينَ مِنَ الرِّجَالِ، وَالمُتَرَجِّلاَتِ مِنَ النِّسَاءِ، وَقَالَ: «أَخْرِجُوهُمْ مِنْ بُيُوتِكُمْ) به‌ڵام بوونی گرفتی دوو توخمی (الخنثى) نێره‌موكی له زكماكه‌وه له كه‌سێكدا گرفتی جینیی خیلقییه و كه‌سی گرفتار بێتاوانه و پێویستی به چاره‌سه‌ر هه‌یه، ئه‌و جۆره كه‌سانه جێگه‌ی به‌زه‌یین و ئه‌بێت پاشگوێ نه‌خرێن، به چاوی سووك سه‌یر نه‌كرێن و له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا نه‌بێزرێندرێن، ده‌ستیان بگیرێت تا چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن و دێنه‌وه سه‌ر حاڵ و باری سرووشتی خۆیان، هه‌روه‌ها له سه‌ر ئاستی حكومه‌ت و ده‌وڵه‌تدا پێویسته هاوكاری بكرێن و گرنگییان پێبدرێت”.
ئه‌نجومه‌نی فه‌توا راشیگەیاندووە: “هه‌ر كه‌سێك له زكماكه‌وه، هه‌ردوو ره‌گه‌ز (نێره‌مووك) بوو لایه‌كی به هێزتر بوو له لایه‌كی دیكه‌ی، یان به‌لای خۆیه‌وه ته‌واو روون نه‌بوو كه نێره یان مێ وا باشه سه‌ردانی لیژنه‌ی پزیشكی تایبه‌تمه‌ند بكات بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی و چاره‌سه‌ر كردنی، چونكه له‌ڕووی شه‌رعه‌وه دروسته نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌نجام بدرێت و گوناهبار نابێت”.
داواش لەلایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات: رێگری بكات له هه‌ر هه‌وڵێكی گۆڕینی ره‌گه‌ز، هه‌روه‌ها هاوڕه‌گه‌زبازی كه له‌م دواییانه‌دا به‌داخه‌وه خه‌ریكه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرێت، چونكه ئه‌وه دیارده‌یه‌كی دزێو‌و حه‌رامه و پێچه‌وانه‌ی فیتره‌ت و ره‌وشتی به‌رزی مرۆڤایه‌تی و كورده‌وارییه”