
زۆرجار لە کاتی بەکارهێنانی هێلکەدا و لەنێو تەبەقی هێلکەکەماندا، چەند دانەیەکی شکاو دەبینین، بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە کە ئایا دەتوانین بیخۆین یان دەبێت فڕێی بدەین.
پسپۆڕانی تەندروستی ئاماژە بەوە دەکەن کە نابێت هێلکەی شکاو لە دەرەوە و لە دوکانەکان بکڕین، چونکە ئەوە ئەگەری چونەناوەوەی بەکتریای زۆرە بەو پێیەی هێلکەکە شکاوە.
بەڵام گەر ئەو هێلکەیە لە ماڵەوە شکا ئەوا دەتوانیت تا ٤ ڕۆژ لە بەفرگردا هەڵی بگریت و هەرکات ویستت لە ماوەی ئەو ٤ ڕۆژەدا بەکاری بهێنیت.
باشترین ڕێگاش بۆ بەکارهێنانی هێلکەی کوڵاو لە ڕێگەی کوڵاندنیەوەیەتی، کە دەتوانیت بە هەمانشێوەی هێلکەی ئاسایی بیکوڵێنیت و دواتر بەکاری بهێنیت.