سه‌نته‌ری فریاكه‌وتنی خێرای سلێمانی 122 راگه‌یاند، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ منداڵێك كه‌وتوه‌ته ناو ده‌ریاچه‌ی دوكانه‌وه و دایكی هه‌وڵیداوه رزگاری بكات، منداڵه‌كه‌ی رزگاركردوه، به‌ڵام دایكه‌كه خنكاوه.
سامان نادر به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری فریاكه‌وتنی خێرای سلێمانی 122 راگه‌یاند، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ منداڵێك كه‌وتوه‌ته ناو ده‌ریاچه‌ی دوكانه‌وه و له‌لایه‌ن دایكییه‌وه رزگاركراوه، به‌ڵام دایكه‌كه قاچی خلیسكاوه و خنكاوه.
دایكه‌كه عه‌ره‌به و خه‌ڵكی ناوی (فاتیمە جاسم)ە و خەڵکی پارێزگای واستە و تەمەنی 40 ساڵان بوە، بۆ گەشت سه‌ردانی دوكانی كردوه.