ئه‌و سه‌رچاوه‌یەكی تایبەت دەڵێ، له دوێنێوه زیاتر له 200 چه‌كداری په‌كه‌كه و ئه‌و هێزانه‌ی سه‌ر به په‌كه‌كه‌ن، له سنووری قه‌زای شنگال ریزه‌كانی په‌كه‌كه‌یان جێهێشتووه و خۆیان و چه‌كه‌كانیان راده‌ستی هێزه‌كانی سوپای عێراق كردووه.
هه‌روه‌ها گوتی، ئه‌وانه‌ی خۆیان راده‌ستكردووه، سه‌ر به هێزه‌كانی ئاسایشی ئێزیدخان و گرووپی یه‌كینه‌كانی به‌رخودانی شنگال (یه‌به‌شه)ـن.
دوێنێش هێزه‌كانی سوپای عێراق هۆشدارییان دایه په‌كه‌كه و جه‌ختیان كرده‌وه، ئه‌گه‌ر له ته‌واوی ناوچه‌كه نه‌كشێنه‌وه، گورزێكی كوشنده‌یان لێ ده‌وه‌شێنن.