، فه‌رمانده‌ی هێزی ئێزیدخان رایگەیاند، كاری ئێمه نییه شه‌ڕ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراقیدا بكه‌ین دەشڵێ “پلانی په‌كه‌كه له خزمه‌تی شنگال و خه‌ڵكی شنگالدا نییه.
حەیدەر شەشۆدەڵێ:”به‌داخه‌وه خه‌ڵكانی ئێمه‌ی شنگال و به‌شێك له ئه‌ندامانی هێزی ئێزیدخان چووبوونه ریزی یه‌به‌شه، ئه‌مڕۆ بڕیاریاندا خۆیان راده‌ستی سوپای عێراق بكه‌نه‌وه.
راشیگەیاند: “كاری باش ئه‌وه‌یه شه‌ڕ و پێكدادان له شنگال دروست نه‌بێت و ئه‌و كچ و كوڕانه‌ی شنگال شه‌ڕ له‌گه‌ڵ سوپای عێراقیدا نه‌كه‌ن.
شه‌شۆ جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، هیوادارین ئه‌و چه‌كدارانه‌ی له شنگال ماون خۆیان راده‌ستی حكومه‌تی عێراق بكه‌نه‌وه، پلانی په‌كه‌كه له خزمه‌تی شنگال و خه‌ڵكی شنگالدا نییه.