نوێترین هەواڵ
سەرەتا / تەندروستی / سێیەم حاڵەتی چاکبوونەوە لە ئایدز تۆمار کرا

سێیەم حاڵەتی چاکبوونەوە لە ئایدز تۆمار کرا

پەیمانگەی پاستۆرـی فەرەنسی ڕایگەیاند: نەخۆشێک دوای زیاتر لە 5 ساڵ لە چاندنی مۆخی ئێسک کە گۆرانکارییەکی بۆماوەیی دەگمەنی هەبووە و تووشبووەکە بەرگری لەدژی ڤایرۆسەکە پەیدا کردووە، دوای 44 مانگ لە وەستاندنی دەرمانی دژە ڤایرۆس دەرکەوتووە کە چاکبووەتەوە.

ڕاشیگەیاند: دوای چاکبوونەوەی لە پشکنینەکان هیچ نیشانەیەکی تووشبوون بە ڤایرۆسی ئایدز لە تووشبووەکە دەرنەکەوتووە.

باسی لەوەش کردووە کە نەخۆشەکە بە چاندنی خانە بنەڕەتییەکان لە چوارچێوەی چارەسەرێک کە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی شێرپەنجەی خوێن بەکاردەهێنرێت، چاکبووەتەوە و بە سێیەم حاڵەت لە جیهان دادەنرێت کە لەم ڤایرۆسە چاک بووبێتەوە.

پەیمانگەکە ئاماژەی بەوەش دا کە هەرچەندە ڕێکارەکان زەحمەت، ئاڵۆز و مەترسیدارن، بەڵام هیوابەخشە بۆ زیاتر لە 38 ملیۆن کەس کە تووشبووی ڤایرۆسی ئایدزن، چونکە زانایان ئێستا چاویان لە ئەگەری هێنانەکایەی گۆڕانکارییەکی بۆماوەیی هەیە کە بەرگری بەرامبەر بە ڤایرۆسەکە دروست بکات.

بەپەلە

ئایا تەقاندنی پەنجەکان زیانی هەیە؟

بەپێی ماڵپەڕی ئینڤێرسی، پزیشکەکە ئاشکرایکردووە، تەقاندنی جومگەکان شتێکی خراپ نییە مەگەر بە شێوەیەکی زیانبەخش ئەنجام …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *