
ئەگەر هەموو شەوێك کێشەی خەولێنەکەوتن و کەمخەویت هەیە، ئەوا بزانە لە کێشەیەکی جدیدایت و دەبێت بەزووترین کات چارەسەر بدۆزیتەوە، چونکە ئەگەر بەباشی نەخەویت ناتوانیت بەباشی ژیانی رۆژانەت بەڕێبکەیت.
لەسەرەتادا دەبێت بزانیت چی دەبێتە هۆی خەوزڕانت، یەکەم شت دووربکەوەرەوە لەوانە، ئینجا هەنگاو بەرەو چارەسەرەکان بنێ، بەو جۆرە کە ماڵپەڕی “مایۆکلینیك” لە بابەتێکدا ئاماژەی پێکردوە.
١. هەوڵبدە بەنزیکەیی هەموو شەوێك لە هەمان کاتدا بخەویت.
٢. ئاگاداری خواردن و خواردنەوەکانتبە.
٣. شوێنێکی موریح و گونجاو بدۆزەرەوە بۆ خەوتن.
٤. خەوی رۆژ کەمبکەرەوە.
٥. رۆژانە راهێنانی وەرزشی بکە.
٦. تادەتوانیت دووربکەوەرەوە لە دڵەڕاوکێ و هەرشتێك کە تووشی ئەو حاڵەتەت دەکات.