نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ئەمساڵ ئاماددە کاری پڕۆژەی هێڵی ئاسنین تەواو دەبێت

ئەمساڵ ئاماددە کاری پڕۆژەی هێڵی ئاسنین تەواو دەبێت

بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی، بڕیارە لەم ھەفتەیە رێکاری دەستپێکردنی دیراسەکردنی پڕۆژەی دروستکردنی ھێڵی ئاسنین لە ھەرێمی کوردستان لەلایەن کۆمپانیایەکی ئیسپانی تەواو بکرێت و دەست بەکارەکانیان بکرێت و لەمساڵدا کاری دیراسەکردنی پڕۆژەکە تەواو بێت.

ئاگرین عەبدوڵڵا ڕایگەیاندووە : “لە ئێستادا خەریکی پڕۆژەی دروستکردنی ھێڵی ئاسنین کە گرێبەستمان لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئیسپانی کردووە بۆ ئەوەی دیراسەی پڕۆژەکەمان بۆ ئەنجامبدات و چاوەڕێ دەکەین ھەندێک کێشەی خیتاب زەمانی ھەبوو بۆمان بێت و دەست بەکاربین و ئێمەش لە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە تیمێکمان دروستکردووە و ھەماھەنگی لەگەڵ ئەوان بکات و سەرپەرشتی کارەکان بکات”.

بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕوونیشیکردەوە: “ئێمە فشارمان لەسەر ئەوان کردووە، کە پەلە بکەن لەکارەکان و بڕیارە خیتاب زەمانی بێنن و پارەیان بۆ بنێردرێت بە سیستەمی بانکی و لەگەڵ وەزارەتی دارایی خەریکین و لەم ھەفتەیە کارێک دەکرێت و رێکارەکان تەواو دەبن”.

ئاگرین عەبدوڵڵا ئاماژە بەوەشدەکات: “ئەوان کاری خۆیان ئەنجامداوە و ھەندێک راپۆرتیان ئامادە کردووە لەگەڵ تەواوکردنی رێکاری یاسایی و دارایی و بڕیارە کارەکانی دیکەش بکرێت، ھەروەھا وتیشی، دیراسەکە نۆ مانگی پێویستە و چاوەرێ دەکرێت ئەمساڵ پێش ئەو ماوەی بۆیان دیاریکراوە تەواوبکرێت”.

بەپەلە

وەزارەتی دارایی بڕیارێكی تازە دەردەكات

ئارام عەبدوڵا : پوول خەرجیی زۆری دەوێت، چونكە لەدەرەوە چاپ دەكرا، بۆ نموونە، پوولێك 500 …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *