نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / حکوومەت 774 ملیۆن دیناری بۆ شەقامی گرد جووتیار تەرخانکرد

حکوومەت 774 ملیۆن دیناری بۆ شەقامی گرد جووتیار تەرخانکرد

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، رەزامەندی لەسەر خەرجكردنی گوژمەی نزیكەی 774 ملیۆن دینار دراوه‌ بۆ پرۆژەی دروستكردنی شەقام لە گردجووتیار لە شاری هەولێر.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: بە گوێرەی فەرمانێكی وەزاری بە واژووی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، لەسەر داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر، رەزامەندی درا بە خەرجكردنی گوژمەی نزیكەی 774 ملیۆن دینار بۆ دروستكردنی شەقامە ناوخۆییەكان لە گەڕەكی گردجووتیار لە سنووری شارەوانیی هەولێر، كە ئەم پارەیە بۆ هەردوو قۆناغی یەكەم و دووەمی پرۆژەكە بەپێی پلانی ساڵی 2022 خەرج دەكرێت.

گردجووتیار یەكێكە لە گەڕەكە گەورەكانی شاری هەولێر، حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە بەردەوام پرۆژەی خزمەتگوزاریی هەمەجۆری تێدا جێبەجێ دەكات، پرۆژەی دروستكردنی شەقامە ناوخۆییەكانیش ئاستی خزمەتگوزاری لەو گەڕەكەدا بەرز دەكاتەوە.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *