ماڵپەڕی “یوم سابع” لە بابەتێکی تەندروستیدا هەندیک رێگەی ئاسانی ئاشکرا کردووە بۆ باشترکردنی سیستەمی خەو، کە ئەمانەن:
بەلایەنی کەمەوە چوار کاتژمێر پێش خەوتن لە کافاین دوور بکەوەرەوە.
-لەدوای خواردنی ژەمێکی قورس مەخەوە یەکسەر.
-ڕاهێنان بکە بۆ دڵنیابوون لەوەی کە جەستەت گونجاو و چالاک دەمێنێتەوە.
-پەیڕەوی ڕێجیمێکی تەندروست بکە کە دەتوانێت مەترسی کێشەی خەوتن کەم بکاتەوە.
-کوژاندنەوەی هەموو ئامێرە ئەلکترۆنییەکان لەکاتی خەوتندا، چونکە بەرکەوتنی رووناکی شین دەتوانێت خەو دوابخات.
-پاراستنی ژینگەیەکی تەندروست و ئاسوودە لە ژووری نوستن بۆ ئەوەی جەستە و مێشکت پشوو بدەن.
-خۆت بەدوور بگرە لە سەرخەوشکاندنێکی درێژ لە دوانیوەڕۆ یان ئێواراندا.
-دەستکەوتنی ڤیتامین C لە تیشکی خۆرەوە، کە دەتوانێت یارمەتی ڕێکخستنی تەندروستی رۆژانەت بدات.
-دواکەوتنی خشتەی خەوتن، کاتێک دیاریبکە و هەوڵ بدە پێوەی پابەندبیت بۆ خەوتن.