كاسترۆ مه‌عروف سه‌ركرده لە حزبی شیوعی و سه‌رۆكی لێژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی رای گەیاند كە چاوەڕوانن تا دوای جه‌ژن كێشەی داهاتی سلێمانی و بانقه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن.
كاسترۆ مه‌عروف دەڵێ:” نابێت له ئاستی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و وه‌زارەتی دارایی‌ش چیتر كێشەی پاره‌ی بانقه‌كانی سلێمانی قبووڵ بكرێت، بۆ ده‌بێت ئه‌م گرفته به‌م شێوه بمێنێته‌وه؟ ئه‌گه‌ر ئه‌م پرسه چاره‌سه‌ر نه‌كرێت به‌رپرسیارییه‌تی ئه‌خلاقی له‌سه‌ر ئه‌وانه‌یە كە په‌یوه‌ندیدارن به‌م بابه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه دوای جه‌ژن ئومێد هه‌یه وه‌ڵامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی بدرێته‌وه له‌سه‌ر پرسی داهات كه به‌نووسراو ئاراسته‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كراوه.
بەپەلە
شاخەوان عەبدوڵا مژدەی دامەزراندنی 900 دەرچووی زانكۆ رادەگەیەنێت
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق مژدەی دامەزراندنی زیاتر لە 900 دەرچووی بەشە پزیشكییەكانی راگەیاند و ئاماژەی …