
ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان رای دەگەیەنێت، خەڵکی سلێمانی بێزاربوون لە چەواشەکارییەکانی یەکێتی و داوا دەکەن پارتی ئیدارەی شارەکەیان بدات.
عەدنان کەرکوکی راگەیاندووە:، خەڵکی سلێمانی لە بەرانبەر ئەو دۆخەی کە یەکێتی دروستی کردووە چەواشە دەکرێن، بەڵام هاووڵاتییان ئێستە بێزاربوون و رەخنەیان ئاراستەی یەکێتی کردووە و سەرکردایەتی یەکێتی بە هۆکاری ئەو دۆخە دەزانن کە هاتووەتە پێشەوە.
ئەوەیشی خستە ڕوو، خەڵکی سلێمانی بەرانبەر بە یەکێتی بەدەنگ هاتوون و پێیان گوتون ئەگەر ناتوانن ئیدارەی سلێمانی بکەن، رادەستی پارتی بکەن ئەمە نیشانەی ئەوەیە خەڵک تێگەیشتوون کە یەکێتی چییان بەسەر دەهێنێت و چیتر ناتوانن چەواشەیان بکەن.
ئەو سەرکردەیەی پارتی باسی لەوەش کرد، پارتی زۆر بەباشی دەتوانێت ئیدارەی سلێمانی بکات و خاوەن تەجروبەیەکی زۆر باش و خزمەتێکی بێ وێنەیە و لە سنوورەی دهۆک و هەولێر کە دەسەڵاتی هەیە توانیویەتی بە شێوەیەکی زۆر باش ئەدا بکات و ئەو ئەزمونەی کە هەیەتی لە سلێمانیش پێشکەشی بکات.