نووسینگەی داواکاری گشتیی فیدراڵی لە ئەڵمانیا رایگەیاند، کەسێک بە ناوی (ئۆزگور. ئا)، کە بەرپرسی ناوچە بووە لە ئەڵمانیا بە تۆمەتی، “ئەندامێتی لە رێکخراوی تیرۆری بیانی” دەستگیرکراوە و بەبڕیاری دادگا خراوەتە زیندانەوە.
بەگوێرەی راگەیێندراوی نووسینگەی داواکاری گشتیی فیدراڵی لە ئەڵمانیا کە رۆژی 2ی ئایاری 2022 بڵاوکراوەتەوە، (ئۆزگور. ئا)، کە وڵاتینامەی تورکیای هەیە دوای ئەوەی رۆژی 28ی نیسان لەلایەن دادگای ئەڵمانیا بڕیاری زیندانیکردنی بۆ دەرکراوە، رۆژی 29ی نیسان لە شاری بریمەن لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەرکراوە و رۆژی 30ی نیسانیش خراوەتە زیندانەوە.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، (ئۆزگور. ئا) لە مانگی ئایاری 2018 ـەوە لە نێو رێکخستنی سەرەکی پەکەکەدا کاربەدەست بووە و لە چەندین ناوچەی ئەڵمانیا “بەرپرسی ناوچە” بووە. دوایینجار بەرپرسی ناوچەی هامبورگ بووە