شانەی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق رایگه‌یاند، باوکێک لە شاری زیقار دوای ئه‌وه‌ی جگەرەیەکی لەسەر دەمی کوڕەکەی داناوه و نیشانەی لێگرتوه، ده‌ستگیركراوه.
شانەی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، هێزه‌كانی ئاسایشی نیشتمانی له زیقار توانیویانە کەسێک دەستگیربکەن، كه كوڕه‌كه‌ی به‌كارهێناوه و ژیانی خستوه‌ته مه‌ترسییه‌وه بۆ سەلماندنی کارامەیی خۆی له نیشانه‌شكێنی.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتوە، تۆمەتبارەکە بەپێی بڕیاری 570ی یاسای سزادانی عێراقی ده‌ستگیركراوه‌و خزمەتگوزاری ئاسایشی نیشتمانی به بەردەوامی چاودێری ئەو جۆرە دۆسیه‌یانە ده‌كات و ڕێوشوێنی یاسایی پێویست دەگرێتەبەر بۆ چارەسەرکردنیان، بەهۆی مەترسی لەسەر ژیانی هاوڵاتیان