سەرەتا / جیهان / پوتن وەڵامی پاپای ڤاتیکان ناداتەوە

پوتن وەڵامی پاپای ڤاتیکان ناداتەوە

پاپا لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی کوریر دیلا سیرای ئیتاڵی ڕەخنەی لە پاتریاکی کڵێسای ئەرسەدۆکسی لە ڕووسیا گرت لە بەرامبەر پشتیوانیکردنی جەنگ لە ڕووسیا و ڕایگەیاند، ناکرێت ببێتە خزمەتکاری کوشتارگەی پوتن.

وتیشی، داوایکردووە  لە مۆسکۆ چاوی بە ڤلادیمێر پوتن بکەوێت وەک ھەوڵێک بۆ ڕاگرتنی جەنگ لە ئۆکراین، بەڵام تا ئێستا وەڵام نەدراوەتەوە.

پێشتریش ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین داوای لە پاپا کردبوو سەردانی وڵاتەکەی بکات و نێوەندگیری بکات لە نێوان مۆسکۆ و کیێڤ بۆ کۆتایھێنان بە جەنگ.

بەپەلە

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی ئایا لە دوواین هێرشی درۆن بۆسەر هەولێر، ئێران دەستی تێداهەبووە، …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .