نوێترین هەواڵ
سەرەتا / تەندروستی / ئەگزیما چییە و چۆن چارەسەر دەکرێت؟

ئەگزیما چییە و چۆن چارەسەر دەکرێت؟

گەشین کەمال پزیشکی نەخۆشییەکانی پێست لە پەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبووک ئاشکرایکردووە، کاتێک کەسێک تووشی ئەگزیما دەبێت نیشانەکانی ئەوەیە کە پێست کەمێک دەئاوسێت لە هەندێک جۆردا و سوردەبێتەوە و دەخورێت، پاشان دەگاتە ئەوەی کە پێستەکە دەقڵیشێت و پێست فڕێدەدات و وەک برین خۆی نیشان دەدات، زیاتر ئەگزیما لە دەموچاو و دەست و قاچ دروست دەبێت و هەندێک جاریش لە شوێنی تری لەشدا بەدەردەکەوێت، هەر بۆیە گرنگە کە توشی ئەگزیمابوویت نەیخورێنیت چونکە شوێنەکەی دەبێت بە برینی وشک و ئازاری دەبێت.

ئەو پزیشکە بەمجۆرە هۆکارەکانی پاڵنەری بۆ دروستبوونی ئەگزیما بەمجۆرە خستووەتە ڕوو:

یەکەم: جۆری قوماش بەتایبەت قوماشی خوری.

دووەم:سابوون و ئەو بەکارهێنەرانەی کە پێست وشکدەکەنەوە.

سێیەم:هەستکردن بە گەرما و ئارەقکردنەوە.

چوارەم: وشکبوونەوەی پێست.

گەشینی پزیشک ئاماژەی بەوەکردووە، دەستنیشانکردنی ئەگزیما دەبێت پزیشکی پێست بیکات، بەو پێیەی زۆربەی ئەوانەی تووشی ئاگزیما دەبن، جۆرێک لە جۆرەکانی حەساسییەتییان هەیە، بۆیە دەبێت پێش وەرگرتنی چارەسەر پشکنین بۆ کەسەکە بکرێت.

ئەو پزیشکە بەمجۆرە چارەسەرەکانی روونکردووەتەوە:

یەکەم: پزیشکی پسپۆڕی پێست دوای زانینی جۆری ئاگزیماکە و ڕێژەکەی، چارەسەری پێویستی بۆ دیاری دەکات.

دووەم: خۆپارێزی لە ئاگزیما ئەوانیش:

– بەکارهێنانی ئەو کەرەستانەی کە پێست نەرم و تەڕ دەکاتەوە.

– دوورکەوتنەوە لە هەواگۆڕکێی زۆر لە زۆر گەرمەوە بۆ زۆر سارد یان بە پێچەوانەوە.

– دوورکەوتنەوە لە ئارەقکردنەوەی زۆر یان سەرمابوونی زۆر.

– کەمکردنەوەی فشارە دەرونییەکان.

– دوورکەوتنەوە لەو کەرەستانەی کە دەبێتە هۆی خورانی لەش بە تایبەت خوری.

– خواردنی ئەو خواردنانەی کە پێست بە تەڕی دەهێڵێتەوە بە تایبەت سەوزە و میوە.

بەپەلە

سێیەم حاڵەتی چاکبوونەوە لە ئایدز تۆمار کرا

پەیمانگەی پاستۆرـی فەرەنسی ڕایگەیاند: نەخۆشێک دوای زیاتر لە 5 ساڵ لە چاندنی مۆخی ئێسک کە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *