نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / وەزارەتی پێشمەرگە: هیوادارین پەکەکە ئارامیی هێزەکانی پێشمەرگە نەقۆزێتەوە

وەزارەتی پێشمەرگە: هیوادارین پەکەکە ئارامیی هێزەکانی پێشمەرگە نەقۆزێتەوە

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یه‌نراوێكی له‌باره‌ی ڕووداوه‌كانی دوێنێ پێنجشه‌می قه‌زای ئامێدی و گوندی كانی ماسی بڵاو كرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند كه‌ چیتر ڕێگه‌ ناده‌ن ئاسایش و ئارامی خه‌ڵك تێك بدرێ و گیانی هاووڵاتییان و پێشمه‌رگه‌ بخرێته‌ مه‌ترسییه‌وه‌‌.

شانەی راگەیاندن و هۆشیاری وه‌زاره‌تی پێشمەرگە له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: دوێنێ پێنجشەم لە دوو رووداوی جیادا بە چەکی قەناس هێرش كرایە‌ سەر هێزەکانی پێشمەرگە و بەهاوەن گوندەکانی ناوچەکە بۆردوومان كرا، بەم شێوەیە:

یەکەم: بەچەکی قەناس هێرش کراوەتە سەر سەنگەرێکی لیوای چواری پیادە لە گوندی کانی ماسی و پێشمەرگەیەک بە ناوی ( ن.ع/ محه‌مه‌د فازڵ محه‌مه‌د) بریندار بوو.

دووەم: لە کاتی هاوەن بارانکردنی ناوچەکانی بامەڕنێ، گولە هاوەنێک لە گوندی ئەرەدنا لە ناوچەی بامەڕنێ لە قەزای ئامێدی پارێزگای دهۆک کەوتۆتە خوارێ و لە ئەنجامدا 2 هاووڵاتی بە ناوەکانی (یوسف کۆڤان حاجی، ئەڤەند هۆشیار) شەهید بوون و 2 هاووڵاتیش بریندار بوون.

شانه‌ی ڕاگه‌یاندن و هۆشیاری پێشمه‌رگه‌ ڕاشیگه‌یاند: ئەم رووداوانە لەکاتێکدا بوون کە هێزەکانی پێشمەرگە لە سەنگەرەکانی خۆیاندا بوون، هەروەها بەشێک لە گوندەکانی عەشیرەتی نێروەیی لە ئاهەنگێکی ناوچەییدا بوون لە گوندی ئەرەدنا سەر بە قەزای ئامێدی.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئێمە لە وەزارەتی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنین کە هێزەکانی پێشمەرگە و خەڵکی کوردستان نیگە‌رانن لە‌و كردە‌وانە ‌و دەبێت هەموو لایەک تێبگەن کە پاراستنی ئاسایش و ئارامی خەڵک و خاکی کوردستان ئەرکی لەپێشینەی هێزەکانی پێشمەرگەیە و سازش ناكە‌ن لە‌جێبە‌جێكردنی ئە‌و ئەر‌كە‌یان.

له‌ كۆتایی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هه‌روه‌ها هاتووه‌: هیوادارین ململانێکانی سەرسنوورەکان چیتر پەل نەهاوێژێت بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە و پەکەکەش لەو ناوچەیە هەوڵ نەدەن ئارامی و ئاشتەوایی هێزەکانی پێشمەرگە بقۆزنەوه‌، چونکە رێگە نادرێت چیتر لەم ناوچانەدا ئاسایش و ئارامی خەڵک تێک بچێت و گیانی هاووڵاتییان و پێشمەرگە بکەوێتە مەترسییەوە.

بەپەلە

ئەنجوومەنی وەزیران: ئەرکی دەستووریی حکوومەتی فیدڕاڵییە کە تەواوکاریی مووچەی مانگی دوو و تەواوی مووچەی مانگی سێ بنێرێت

ئەمڕۆ چوارشەممە 3/27، بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *