نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ماكرۆن له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی سه‌ره‌خۆشی له‌ سه‌رۆك بارزانی ده‌كات

ماكرۆن له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی سه‌ره‌خۆشی له‌ سه‌رۆك بارزانی ده‌كات


ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا بەبۆنەی گیان لەدەستدانی ئەو دوو منداڵەی بەهۆی هێرشەکانی پەکەکەوە لە بامەڕنێ بوونە قوربانی، سەرەخۆشی لە سەرۆك بارزانی دەکات.

لە راگەێندراوێکدا کۆشکی ئێلیزێ ناوەرۆکی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی سەرۆك بارزانی و ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا ئاشکرا دەکات و لە راگەیندراوەکەدا هاتووە:

ماکرۆن ئه‌مڕۆ هەینی (27ی ئایار/ مایۆی 2022) بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ سەرۆك بارزانی کردووە. سەرۆک بارزانی بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆک کۆماری فەرەنسا پیرۆزبایی لە ئیمانویل ماکرۆن کردووە.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، هەردوو سەرۆک باسیان لە دۆخی سیاسی عێراق و هەرێمی کوردستان کردووە. باسیان لە دۆخی ئەمنی و دەستێوەردانی دەرەکی لەناوخۆی عێراق کردووە.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، سەرۆکی فەرەنسا سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی کردووە، بەبۆنەی گیان لەدەستدانی 2 منداڵ، کە بەهۆی هێرشێکی پەکەکەوە دوێنێ لە بامەرنێ بوونە قوربانی.

سەرۆک ماکرۆن باسی لە پەیوەندییەکانی نێوان فەرەنسا و هەرێمی کوردستان کردووە، کە مانگی ئابی ساڵی رابردوو سەردانی هەرێمی کوردستان و عێراقی کردووە.

بەپەلە

مەسرور بارزانی فەرمانێكی لە بەرژەوەندیی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دا

ئەمڕۆ پێنجشەممە 25/4/2024، وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە، تێیدا …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *