ماڵپەڕی “هابر٧” ئاماژەی بە گرنگترین سوودەکانی خواردنەوەی قاوەی تورکی کردووە ئەگەر بە سادەیی و بەبێ هیچ شتێکی دیکە بخورێتەوە.
١. وزە و تەرکیز باشتر دەکات، ئاستی دۆبامین و سیرۆتۆنین بەرزدەکاتەوە کە کاریگەرییان لەسەر میزاج هەیە.
٢. بە مەڵبەندێکی دژە ئۆکسیدەکان دادەنرێت کە خانەکان لە ژەهر پاکدەکاتەوە و خانە شێرپەنجەییەکان لەناودەبات.
٣. ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە.
٤. ئەگەری تووشبوون بە خەمۆکی کەمدەکاتەوە لەرێگەی هاندانی بەرهەمهێنانی هۆرمۆنی سیرۆتۆنین.
٥. ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی قۆڵۆن کەمدەکاتەوە.
٦. سەرئێشە و ئازاری جومگەکان کەمدەکاتەوە.
٧. وزە بە جەستە دەدات و یارمەتیدەرە بۆئەوەی بە درێژایی رۆژ لە دۆخێکی باشدا بمێنیتەوە.
٨. کرداری زیندەپاڵ خێراتردەکات، چارەسەری کێشەکانی وەك قەبزی دەکات و کرداری دابەزاندنی کێش خێرادەکات.
٩. کافایین یارمەتیدەرە بۆ هاندانی هەستەکان و وریابوونەوە