نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مه‌سرور بارزانی: من له‌ داڤۆسم بۆ ئه‌وه‌ی تێڕوانینه‌كانمان له‌گه‌ڵ جیهانی بازرگانی ئاڵوگۆڕ بكه‌ین

مه‌سرور بارزانی: من له‌ داڤۆسم بۆ ئه‌وه‌ی تێڕوانینه‌كانمان له‌گه‌ڵ جیهانی بازرگانی ئاڵوگۆڕ بكه‌ین


مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، من له‌ داڤۆسم بۆ ئه‌وه‌ی تێڕوانینه‌كانمان له‌گه‌ڵ جیهانی بازرگانی ئاڵوگۆڕ بكه‌ین.

له‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی تویته‌ر، مه‌سرور بارزانی دووپاتیكرده‌وه‌، “من له‌ داڤۆسم بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له‌ كۆڕبه‌ندی جیهاندا بكه‌م، تاوه‌كو تێڕوانینه‌كانمان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی سیاسی و بازرگانی له‌باره‌ی رێگه‌ نوێیه‌كانی بازرگانی، ئاسایشی وزه‌ و خۆراك و گۆڕانكارییه‌ سیاسی و ئه‌منییه‌كان ئاڵوگۆڕ بكه‌ین

ئەمڕۆ شەممە (21ی ئایار/ مایۆی 2022) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانیی داڤۆس، بەرەو سویسرا بەڕێکەوت.

سەرۆکی حکومەت لە چوارچێوەی چالاکییەکانی کۆڕبەندەکەدا، بەشداری لە پانێلێکدا دەکات بە ناوونیشانی (پێکهاتەیەکی نوێی ئاسایش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا) .

سەرۆکی حکومەت هەروەها لە پەراوێزی کۆڕبەندەکەدا، کە ڕۆژانی22 تا 26ی ئایار بەڕێوەدەچێت، چەندین دیدار و کۆبوونەوەی لە گەڵ بەرپرسە باڵاکان و خاوەنکاران و ئابووریناسانی ناوچەکە و جیهان دەبێت.

لە کۆبوونەوەکاندا، جیا لە  تاووتوێکردنی دوايين گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە، گفتوگۆ دەربارەی هەمەجۆرکردنی ئابووری و سەرچاوەکانی داهات ، گرنگیی پێشخستن و چاکسازیکردن  لە سیستمی بانکی ، دۆزینەوەی بازاڕی نوێ بۆ بەرووبوومی کشتوکاڵی کوردستان ، پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێنان دەکرێت.

بەپەلە

مەسرور بارزانی فەرمان بۆ تەرخانكردنی گوژمەی پێویست بۆ پڕۆژەی ماستەرپلانی هەڵەبجە دەردەكات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 28/3/2024، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: “مەسرور بارزانی، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *