بە فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دوو بەڕێوەبەرایەتی گرنگ لە هەریەک لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و زاخۆ دەکرێنەوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووتەوە: “لە چوار چێوەی گرنگیدان و کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ زیاتر گرنگیدان بە کەرتی گەشتوگوزار و گەشتیاریی لە ھەرێمی کوردستان، بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە ھەریەک لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و زاخۆ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزار دەکرێتەوە”.
هەروەها ئاماژە بەوەش دراوە کە هەردوو بەڕێوەبەرایەتییەکە سەر بە میلاکی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دەبێت.
لە رێکەوتی 31/7/2021، مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، بڕیاری ههردوو ئیدارهی سهربهخۆی سۆران و زاخۆی واژۆ كرد.