ئه‌ندامێكی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان دەڵێ، كۆبوونه‌وه تایبه‌ته‌كه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت بۆ بابه‌تی كێشه و ته‌واوكاریی مووچه، هه‌نگاوێكی گرنگه‌بو.
عه‌بدوڵا قادر فه‌قێ برایم، ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان، ڕاگه‌یاند: كۆبوونه‌وه تایبه‌ته‌كه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت، زۆر گرنگ و باش بوو، به تایبه‌ت له‌باره‌ی گرفته‌كانی پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌كانی ڕاپه‌ڕین و گه‌رمیان.
دەڵێ:” خه‌ڵك و گه‌لی كوردستان دڵی پێی خۆش بوو و جێگای بایه‌خ بوو، ئه‌گه‌ر له ئاستی سه‌ره‌وه رێككه‌وتن بكرێت، له ئاسته‌كانی خواره‌وه‌ش ئارامی دێته كایه‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی گۆڕان، گوتیشی: گرنگه سه‌رجه‌م لاینه‌كان له كوردستان به‌یه‌ك تیم كار بكه‌ن، به‌رپرسیاریه‌تیی هه‌موو لایه‌كه ئه‌م ئارامییه بپارێزرێت.