سەرۆکی فراسیۆنی ئازادی لە پەرلەمانی کوردستان، کۆبوونەوه تایبهتهكهی سهرۆكی حکوومەت بە گرنگ و پێویست وەسف دەکات بۆ چارەسەری کێشەکان و دهڵێ ئهو كۆبوونهوهیه “نیگهرانیی خهڵكی نههێشت”.
محێدین حەسەن یووسف، ڕایگەیاند: کۆبوونەوە تایبەتەکەی سەرۆکی حکوومەت تێیدا بڕیاری دابینکردنی بودجەی تەواو کاری بۆ مووچەی فەرمانبەرانی ئەو سنوورانە، بڕیارێکی دروست و گرنگ بوو.
سەرۆکی فراكسیۆنی ئازادی ئاماژەی بەوەش کرد، حکوومەت كه ئەرکەکانی خۆی ڕادهپەڕێنێت، یەکێک لەوانە دابینکردنی مووچەیە و ئەو بڕیارانەی دراون لە کۆبوونەوەکە بەشێکی زۆری گرفتەکان چارەسەر دەکات و گرژییەکان هێور دەکاتەوە.
محێدین حەسەن، هەر لەبارەی ئەو کۆبوونەیەوە ئەوەشی خستە ڕوو: کە ئەو کۆبوونەوە گرنگ بوو بۆ ئەوەی ئەو بۆ شاییە ئیدارییە نەمێنێت و بڕیاری باشی تێدا درا کە ئەمەش وا دەکات ئەو نیگەرانییەی کە خەڵکی سنوورەکە لەبارەی مووچەوە هەیانبوو نەمێنێت.