دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ تیمی كوردستان24 له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك لایه‌نگری په‌كه‌كه له به‌رده‌م پزیشكی دادی پارێزگای سلێمانی هێرشیان كرایه سه‌ر، له راگه‌یه‌ندراوێكدا دامه‌زراوه‌ی كوردستان24 به‌توندی ئه‌و په‌لاماره‌ی ئیدانه كرد.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی دامه‌زراوه‌ی كوردستان24:
دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ تیمی كوردستان24 له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك لە لایەنگرانی پەکەکە له به‌رده‌م پزیشكی دادی پارێزگای سلێمانی، هێرشی كرایه سه‌ر، به‌توندی ئه‌و کردەوەیە شەرمەزار دەکەین.
بەداخەوە ئه‌و په‌لاماره، دوور بووە له هه‌موو به‌ها و بنه‌مایه‌كی مرۆڤایه‌تی و ده‌ستدرێژییه بۆ سه‌ر ئازادی کاری میدیایی.
لێرەوە بە هەموو لایەکی رادەگەیەنین، دامه‌زراوه‌ی كوردستان24، هه‌میشه پیشەییانە و پرۆفیشناڵانە مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ رووداوه‌كاندا كردووه و هیچ کاتێکیش لە گەیاندنی پەیامی پیشەییانە و راستبێژی خۆی ساردنابێتەوە.
بە پێویستی دەزانین، سوپاسی ئه‌و هێزه ئه‌منییانه بکەین، كه له‌به‌رده‌م پزیشكی دادی سلێمانی به‌هانای تیمه‌كه‌مانه‌وه هاتن، سوپاس و پێزانینمان بۆ رۆژنامەنووسانی هاوکار و بەرپرسانی سه‌نته‌ر و سەندیکا و رێكخراوەکانی داکۆکیکار له مافی رۆژنامه‌نووسان و ئازادی رۆژنامەوانی هەیە، كه به‌رامبه‌ر ئه‌و رەفتارە نابه‌رپرسانه‌یەی لایەنگرانی پەکەکە، هاتنه ده‌نگ و سەرکۆنەی ئه‌و په‌لاماره‌یان كرد.
دامه‌زراوه‌ی میدیایی كوردستان24