نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / هاووڵاتییان ستایشی بڕیاری وەستاندنی شەڕی میدیایی دەكەن بە فەرمانی سەرۆك بارزانی

هاووڵاتییان ستایشی بڕیاری وەستاندنی شەڕی میدیایی دەكەن بە فەرمانی سەرۆك بارزانی

هاوولاَتییان پێشوازی له‌ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی سه‌رۆك بارزانی و مه‌سروور بارزانی‌ سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ن، بۆ وه‌ستانی شه‌ڕی راگه‌یاندن و چاره‌سه‌ركردنی پرسی مووچه‌ی سنووری پارێزگای سلێمانی.

ئازاد كه‌ریم هاوولاَتی دەڵێ ، ماوه‌ی چه‌ند مانگێك بوو به‌هۆی نه‌مانی پاره‌ له‌بانكه‌كاندا كێشه‌ی زۆر بۆ مووچه‌خۆرانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ده‌وروبه‌ری دروست ببوو، به‌هۆیه‌وه‌ دۆخێكی نه‌خوازراو دووچاری فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان هات.

روونیشی‌ كرده‌وه‌ كه‌ كه‌س له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ نییه‌ دۆخی هه‌رێمی كوردستان له‌ ساتێكی هه‌ستیاردا كه‌ عێراق و ناوچه‌كه‌ی پێیدا ده‌ڕوان تێكبچێت و هاوولاَتیان نایانه‌وێت ببنه‌ زه‌ره‌رمه‌ند و پێویسته‌ له‌ناوخۆدا چاره‌سه‌ری ریشه‌یی كێشه‌كان بكرێ‌.

هه‌روه‌ك دووپات ده‌كاته‌وه‌، له‌ دوای ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی سه‌رۆك بارزانی به‌راگرتنی شه‌ڕی راگه‌یاندن له‌ نێوان پارتی و یه‌كێتی‌ و هه‌وڵه‌كانی رۆژی سێشه‌می‌ سه‌رۆكی حكوومه‌ت بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی مووچه‌ی پارێزگای سلێمانی “تاراده‌یه‌كی زۆر پێی دڵخۆشین و به‌هه‌وێنی به‌رده‌وامی ژیان و خۆشگوزه‌رانی داده‌نێین”.

بەپەلە

سه‌رۆك بارزانی: ئیرادەی گەلی کوردستان لە هەموو چەک و کۆمەڵکوژی و تاوانێک بەهێزترە

سەرۆک بارزانی لە ساڵیادی کیمیابارانکردنی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتی پەیامێکی بڵاوکردەوە.رۆژی سێشەممە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *