نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان (صفحه 351)

کوردستان

سه‌رۆك بارزانی: دەستخۆشی لەو قارەمانانە دەكەم كە خۆیان نەچەماند

ئەمڕۆ شەممە 25ـی ئەیلوولی 2021 سەرۆک مەسعود بارزانی، لە چوارەمین ساڵیادی ئەنجامدانی ریفراندۆم پەیامێکی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوکردەوە و رایگەیاند “دەستخۆشی لەو قارەمانانە دەكەم كە خۆیان نەچەماند”. دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی:. ٪93 دەنگی بەڵێی خەڵكی كوردستان لە ریفراندۆمدا سەركەوتنێكی مەزن و مێژوویی بوو. لە ساڵیادی …

زیاتر بخوێنەوە

دابەشکردنی مووچە دەست پێدەکات

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی شەممە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت. لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی دارایی یاشکرای کرد “رۆژی شەم،ە رێکەوتی 2021/9/25، مووچەی مانگی 9ی وەزارەتی تەندروستی بە رێژەی %100 دابەش دەکرێت”. پێشتر حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، 25ی هەر مانگێک دەست بە دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆران دەکرێت. مەسرور …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵوێزی نوێی ئیسپانیا لە عێراق دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە باڵوێزی نوێی ئیسپانیا لە عێراق كرد و پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆزی نوێی شانشینی ئیسپانیا کرد ئەمڕۆ پێنجشەممە 23/9/2021، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە پێدرۆ مارتینیز ئەڤیال، باڵوێزی نوێی شانشینی ئیسپانیا لە عێراق کرد، سەرۆکی حکوومەتى هه‌رێمى كوردستان پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵوێزی …

زیاتر بخوێنەوە

بە بەهای زیاتر لە نیو ملیار دینار 22 پرۆژە لە شارۆچكەكانی دەوروبەری هەولێر جێبەجێ دەكرێن

44 لەسەر ڕێژەی 15%ی داهاتی شارەوانییەكان 22 پرۆژەی هەمەجۆری خزمەتگوزاری لە شارۆچكەكانی دەوروبەری هەولێر جێبەجێ دەكرێن و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریش بڕیاری خەرجكردنی زیاتر لە 537 ملیۆن دیناری داوە بۆ تەواوكردنی پرۆژەكان. ئەو شارۆچكانەی لەو گوژمەیە سوودمەند دەبن، سەرجەمیان كەوتوونەتە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر، ئەوانیش: قوشتەپەی نوێ، كانی قڕژاڵە، …

زیاتر بخوێنەوە

پارتی.. لە بەغدا دوو کورسی پەرلەمانی عێراق بەدەست دەهێنین

پارتی دیموکراتی کوردستان لە سێ بانەی هەڵبژاردنی بەغدا، پایتەختی عێراق، بەشداریی هەڵبژاردن دەکات، لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٨ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یەک کورسی بەدەست هێنا و بەرپرسی لقی پارتی لە بەغدا دەڵێت، ”کورسییەکانمان زیاد دەکات.” شوان محەمەد، بەرپرسی لقی٥ی پارتی لە بەغدای پایتەختی عێراق، ڕاگەیاند: “لە بەغدای پایتەختی عێراق سێ کاندیدمان …

زیاتر بخوێنەوە

ئاکرێ لەسەر فەرمانی سەرۆک وەزیران چەند پڕۆژەیەک جێبەجێ دەکرێت

له‌ ئاکرێ دوو پرۆژەی خزمەتگوزاری لە گەڕەکەکانی سوسنا و بیوکێ جێبەجێ دەکرێن، داواکاری هاوڵاتیان بووە حکوومەت بۆیان جێبەجێ دەکات. مەسروور بارزانی دەڵێ، حکوومەتی هەرێم حکوومەتی خزمەت گوزارییە و هەوڵدەدات تەواوی خزمەت گوزارییەکان پێشکەش بە هاونیشتیمانیان بکات. لەسەر پێشینەی مانگانەی سەرۆکایەتی شارەوانیی ئاکرێ بۆ زیاتر خزمەتکردنی هاووڵاتییان و بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری، …

زیاتر بخوێنەوە

بووجەیەکی گەورە بۆ هەزاران پڕۆژەی خزمەتگوزاری دابینکراوە

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار رایگەیاند، ئێستا بە گوژمەی زیاتر لە 5 ترلیۆن دینار لە سێكتەرەكانی شارەوانی و گەشتوگوزار و ئاو و ئاوەڕۆ پڕۆژەی خزمەتگوزاری لەژێر جێبەجێكردندان. لەبارەی پڕۆژەكانی سێكتەری شارەوانی، ساسان عەونی ئاشكرای كرد، تەنیا لە سێكتەری شارەوانیدا، ئێستا 469 پڕۆژە لە بواری جێبەجێكردندان و گوژمەی ئەو پڕۆژانەش …

زیاتر بخوێنەوە

چاکسازی لە خانەنشینی پێشمەرگە و کەمئەندامی سەنگەر دەستی پێکرد

خانەنشینی هەرێمی كوردستان رای دەگەیەنێت، ئەو پێشمەرگە دێرینانەی كە پلەی وەزیریان هەبووە، بەپێی خزمەتی شاخ و خەبات ئیمتیازیان بۆ دادەنرێت. ئەو كەمئەندامانەی سەنگەر سكاڵایان هەبووە، دەدرێنەوە لیژنە. فەتحوڵا سووسێی جێگری بەڕێوەبەری گشتی خانەنشینی هەرێمی كوردستان، راگەیاند، فایلەكانی خانەنشینیی سەربازی بەپێی یاسای چاكسازی دەستی پێ كردووە، داوا لە ساڵەكانی خزمەتیان كراوە، …

زیاتر بخوێنەوە

حکومەتی هەرێم..بەردی بناغەی سەنتەری تۆماری ئاوارەکانی دانا

ئه‌مڕۆ به‌ ئاماده‌بوونی ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر و به‌رپرسانی پێوه‌ندیدار له‌ حكوومه‌تی هه‌رێم، به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌ی سه‌نته‌ری تۆماركردنی ئاواره ‌و په‌نابه‌ران له‌ هه‌ولێر دانرا. ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی له‌ رێوڕه‌سمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌ی سه‌نته‌ری تۆماركردنی ئاواره …

زیاتر بخوێنەوە

گه‌رمیان.. به‌فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی 40 پڕۆژه‌ ده‌خرێنه‌ بواری جێبه‌جێكردن

مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان بوودجه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بۆ پڕۆژه‌كان له‌ كوردستان ته‌رخان كردووه‌، له‌ ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌به‌های 31 ترلیۆن دینار 40 پڕۆژه‌ ده‌خرێته‌ بوواری جێبه‌جێ كردنه‌وه‌ له‌ هه‌موو سیكته‌ره‌كان. سه‌رۆكی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان ڕای گه‌یاندووه‌، مه‌سروور بارزانی له‌ بوودجه‌ی پڕۆژه‌كانی كوردستان، پڕۆژه‌ پێشنیاره‌كانی ئێمه‌ی قبووڵ كردووه‌، بوودجه‌ی تایبه‌تمان بۆ دابینكراوه‌، …

زیاتر بخوێنەوە