ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت، شاسوار كه‌سێكی پۆپۆلیسته و له داهاتوویه‌كی زۆر نزیكدا ده‌پووكێته‌وه.
به‌همه‌ن كاك عه‌بدوڵا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، ڕایگەیاند، شاسوار و بزووتنه‌وه‌كه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی پۆپۆلیستی درووست بوون و بزانن ته‌نگژه چی هه‌یه ئه‌وان بچن قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن.
سه‌یره شاسوار به‌ڵێنی به خه‌ڵكدا كه به‌نزین ده‌كاته 470 دینار، به‌ڵام ئێسته ڕێی پێدراوه بۆ ئه‌وه‌ی دابه‌شی بكات ئه‌و پاشگه‌ز بووه‌ته‌وه
باسی له‌وه‌یش كرد، سه‌یره شاسوار به‌ڵێنی به خه‌ڵكدا كه به‌نزین ده‌كاته 470 دینار، به‌ڵام ئێسته ڕێی پێدراوه بۆ ئه‌وه‌ی دابه‌شی بكات ئه‌و پاشگه‌ز بووه‌ته‌وه، بۆیه “پێویسته له‌وه تێبگه‌ین كه شاسوار كه‌سێكی راستگۆ نییه”.
به‌همه‌ن كاك عه‌بدوڵا ده‌ڵێ” زۆر حزبی ترمان بینی پۆپۆلیستی بوون و توانه‌وه، ئێسته‌یش شاسوار ماوه‌یه‌كی هه‌یه و دوای ئه‌وه ده‌پووكێته‌وه، چونكه سه‌رئه‌نجام هه‌موو درۆیه‌كانی لێ ئاشكرا ده‌بێت”.