نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ئەڵمانیا لە عێراق دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ئەڵمانیا لە عێراق دەکات

 

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە (26ی ئۆکتۆبەری 2021) پێشوازی لە “مارتن یێگەر”، باڵیۆزی نوێی ئەڵمانیا لە عێراق کرد.

سەرۆکی حکومەت، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆزی نوێی ئەڵمانیا کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانیدا لە پێناو بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی ئەڵمانیا لە گەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان.

باڵیۆزی ئەڵمانیا، سوپاسی هەماهەنگیی و هاریکاری حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و خواستی وڵاتەکەشی، بۆ پەرەپێدانی پەیوەندی هەمەلایەنە لە گەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی.

لە دیدارەکەدا، هەروەها گفتوگۆ دەربارەی هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی عێراق و ئەڵمانیا و چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و گرنگیی بەردەوامبوونی هاوکاریکردنی پێشمەرگە کرا.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *