عه‌لی حه‌مه‌ساڵح سه‌رۆكی لیژنه‌ی وزه و سامانه سروشتییه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان له فه‌یسبووكی خۆی نووسیویه‌تی”یاركردن به ھه‌ست و سۆزی خه‌ڵك خراپه‌و له چاره‌سه‌ر دوورت ده‌خاته‌وه”.
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح له وه‌ڵامی شاسواردا ده‌ڵێ، ” وه‌ڵا ھیچ نووسراوێكتان نه ھێناوه، ئه‌وه‌ی هه‌یه وه‌ك حزب ده‌ڵێن، با ھه‌موو كه‌س دوو ماده‌ی كیمیاوی داخڵ بكات به‌بێ گومرگ”.
هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه نووسراو ئه‌وه‌یه بڵێیت من كۆمپانیای (. ) 10 ملیۆن لیتر به‌نزین له فڵان خاڵی سنووری ده‌ھێنم، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌یان كرد ئێمه به‌ھه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌رگریمان نه‌كرد ئه‌و كاته ئێمه تاوانبارین.
شاسوار عه‌بدولواحید یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی كه وه‌ك چاودێران ده‌ڵێن، له‌سه‌ر بنه‌مای درۆ بنیادنراوه و دواتر كه درۆیه‌كانی لێ ئاشكرا ده‌بێت ده‌پووكێته‌وه.