له باره‌ی هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی چه‌كدارانی داعش له پارێزگای دیاله كه 12 كوژراو و 15 برینداربوونی لێكه‌وته‌وه ، له په‌یامێكدا مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هێرشه ده‌كات.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له تۆڕی تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه: بە تووندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشه شه‌وی رابردوو له پارێزگای دیاله ده‌كه‌ین .
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم: هێشتا داعش مه‌ترسییه بۆ سه‌ر ئاشتی و پێكه‌وه ژیان ، داواش ده‌كات: به‌هه‌موو لایه‌كه‌وه رووبه‌رووی ئه‌م هێرشانه ببینه‌وه.
دره‌نگانی شه‌وی رابردوو ، چه‌كدارانی داعش له پارێزگای دیاله هێرشیان كرده سه‌ر شاره‌بان و به‌هۆیه‌وه 12 كوژراو و 15 برینداربوونی لێكه‌وته‌وه.
له باره‌ی هێرشه‌كه‌ی داعشه‌وه ، فەرمانگەی تەندروستیی دیالە رایگه‌یاند: نەخۆشخانەكان پێشوازییان لە 15 بریندار و تەرمی 12 كوژراو كردووە كە بە هۆی هێرشەكەی داعش بۆ سەر گوندی رەشاد بوونە قوربانی.
راشیگەیاندووه، برینی ژمارەیەك لە بریندارەكان سەختە.
پێشتر شەعلان كاملی ، ئەفسەر لە پۆلیسی پارێزگای دیالە، راگەیاندبوو، ژمارەیەك چەكداری داعش بە كلاشینكۆف و نیشانەشكێن هێرشیان كردووەتە سەر گوندی رەشاد لە پارێزگای دیالە.
سەرەتا / کوردستان / مه‌سرور بارزانی: به‌توندی سەرکۆنەی هێرشەکەی داعش بۆ سەر قوربانیانی دیاله ده‌كه‌ین
بەپەلە
مەسرور بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد
ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/5/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێفری پایت یاریدەدەری …