داعش هێرشی كردووه و 25 قوربانی و بریندار هه‌یه
ئه‌مشه‌و سێشه‌م چه‌كدارانی داعش له پارێزگای دیاله هێرشیان كردۆته سه‌ر گوندێك و به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كانیش هێرشه‌كه 25 قوربانی لێ كه‌وتۆته‌وه.
ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی عێراقی بڵاویان كرده‌وه: هێرشه‌كه‌ی چه‌كدارانی داعش له گوندی ڕه‌شاد سه‌ر به شارۆچكه‌ی میقدادییه له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی پارێزگای دیاله بووه.
هه‌روه‌ها بڵاویان كرده‌وه: زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ری ده‌خه‌ن هێرشه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی 25 قوربانی لێ كه‌وتۆته‌وه و له‌نێویاندا 6 كوژراو هه‌یه.