نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان (صفحه 380)

کوردستان

٤٢ ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی بارزانیی نه‌مردا تێده‌په‌ڕێ

ئه‌مڕۆ ٤٢ ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی ڕابه‌ری بزاڤی رزگاریخوازی كورد مسته‌فا بارزانیی نه‌مر تێده‌په‌ڕێ، كه‌ به‌ شاهێدیی زۆربەی نووسەر و میدیاكار و بیرمەند و سیاسەتمەدارە بەناوبانگەكانی جیهان، سه‌ركرده‌یه‌كی گه‌وره‌ی جیهانی بووه‌ بۆ گه‌له‌كه‌ی و هه‌موو ژیانی بۆ خه‌بات و رزگاركردنی گه‌له‌كه‌ی له‌ ژێرده‌ستی و گه‌یشتن به‌ سه‌روه‌ری و ئازادی ته‌رخان …

زیاتر بخوێنەوە

تاقمه‌كه‌ی لاهوور جه‌نگی له‌ ڕێگه‌ی پاڵاوگه‌كانه‌وه‌ ژه‌هر ده‌كه‌ن به‌ قورگی هاوڵاتیاندا

تاقمەكەی لاهوور جەنگی هەر بە قاچاخچێتی و دزی و گەندەڵی نەوەستاون، بەڵكوو لە رێگەی تێكەڵكردنی چەند ماددەیەك بە بەنزین و گازوایل، خەڵكیش تووشی نەخۆشیی شێرپەنجە دەكەین. لەمبارەیەوە عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان رای گەیاندوە، لە ناوچەی تانجەڕۆی سلێمانی دەیان گۆڕەپان بەبێ ئەوەی مۆڵەتی وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان …

زیاتر بخوێنەوە

كه‌مپین چییه‌كانی سلێمانی له‌به‌رامبه‌ر چه‌قۆباران كردنی غالب محه‌ممه‌د بێده‌نگن

دوو ڕۆژ لەمەوبەر، غالب محەمەد، ئەندامی هاوپەیمانیی هیوای جاشەكان لە شاری سلێمانی رای گەیاند كە لە لایەن كەسێكەوە پێنج چەقۆ لە سەری دراوە و كەمێك بریندار بووە كە ناچاربوە برینپێچێكی لێ لوول بدات. بەڵام هیچ یەكێك لەوانەی كەمپینیان بۆ هەموو ڕووداوێكی هەولێر و دهۆك و دژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان یان …

زیاتر بخوێنەوە

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان: پشتگیریی له‌ كاری پیشه‌یی رۆژنامه‌نووسان ده‌كەین

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان دەکات و لەگەڵ نەقیب و ژمارەیەک ئەندامی ئەنجوومەنی سەندیکا کۆدەبێتەوە و رایدەگەیەنێ کە حکوومەت پشتگیری لە کاری پیشەیی رۆژنامەنووسان دەکات. د. جووتیار عادل، گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 28 شوباتی 2021، به‌مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی پشتگیریی حكوومه‌ت بۆ كاری پیشه‌یی رۆژنامه‌نووسان سه‌ردانی سه‌ندیكای …

زیاتر بخوێنەوە

دەزگاکانی ئەمنی سلێمانی ئەوەندە لاوازە ڕاگەیاندن لە بریان قسە دەکات

هێشتا ده‌زگا ته‌ناهییه‌كانی‌ سلێمانی‌ هیچ زانیارییه‌كیان له‌باره‌ی‌ ئه‌و كه‌سه‌ بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ هێرشی‌ كرده‌ سه‌ر غالب محه‌مه‌د ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق. یونس عه‌لی‌ یاساناس ڕایگەیاندوە، به‌بێ‌ لێكۆڵینه‌وه‌ و قسه‌ی‌ ده‌زگا ئەمنییەکان بڵاو كردنه‌وه‌ وێنه‌ی‌ هه‌ر كه‌سێك وه‌ك تۆمه‌تبار شتێكی‌ نامۆیه‌ و ناكرێ‌ ده‌زگای‌ ئەمنی هێنده‌ لاواز بێت راگه‌یاندن ئاراسته‌ی‌ بكات. روونیشی‌ …

زیاتر بخوێنەوە

کەرکووک ئاستی گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردان گێشتووه‌ته‌ ئاستێكی مه‌ترسیدار

كه‌ركووك حكوومڕانییه‌كی گه‌نده‌ڵی سه‌پێندراو له‌ 16ـی ئۆكتۆبه‌ری 2017 ده‌ستی به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا گرتووه‌ گه‌نده‌ڵی گێشتووه‌ته‌ دۆخێكی مه‌ترسیدار به‌رپرسێکی کورد ده‌ڵێت، گەندەڵی چوەتە قۆناخێکی مەترسیدار. شێخ سدیق به‌رپرسی كۆمیته‌ی پارێزگای كه‌ركووك حزبی شوعی كوردستان، ڕاگه‌یاند:” له‌ ڕۆژی 16ـی ئۆكتۆبه‌ری 2017 گۆڕانكارییه‌كی خه‌راپ به‌سه‌ر كه‌ركووكدا هاتووه‌، له‌ ڕوی ده‌سه‌ڵات و ئیداره‌ و خزمه‌ت …

زیاتر بخوێنەوە

بەپەلە:گۆڕان دەڵێ غالب محەممەد بووە بە یەکێتی

سەركردەیەكی گۆڕان بێبەریبوونی بزووتنەوەكەی لە ئەندامێكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق رادەگەیەنێت و بە دووری نازانێت پەرلەمانتارەكە لە داهاتوودا لەسەر لیستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان خۆی كاندید بكات. مەلا بورھان، ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان،راگەیاند: ”وەك گۆڕان دوور و نزیك هیچ پەیوەندیمان بە غالب محەمەدەوە نەماوە، چۆن باسی پەرلەمانتارێكی عەرەب دەكەین …

زیاتر بخوێنەوە

سلێمانی..خۆپێشاندانی شۆفێرانی مەرزی باشماخ دژ بە کۆمپانیاکانی لاهوور جەنگی بەردەوامە

ژمارەیەكی زۆری لە شوفێران لە بەردەم باڵەخانەی پارێزگای سلێمانی گرد بوونەوە و داوایان كرد، بەپێی یاسا كاری مەرزی باشماخ ڕێكبخەن و چیتر رێ‌ بەهەموو شوفێرێك نەدرێت كار لەو مەرزە بكەن. ژمارەیەكی زۆر لە شوفێران كە پێكهاتبوون لە 600 شوفێر، لە بەردەم باڵەخانەی پارێزگای سلێمانی گرد بوونەوە و داوای ڕێكاری یاسایی …

زیاتر بخوێنەوە

ڕاگەیاندنی لاهورر جەنگی سەردەستەی تاقمە خۆفرۆشەکە چەواشەکاری دەکەن

راگەیاندنی لاهوور جەنگی، سەردەستەی تاقمی خۆفرۆشی 16ی ئۆكتۆبەر، چەواشەكاری دەكەن و ناوەڕۆكی قسەیەكی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی كێشەی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) كە رای گەیاندبوو ”كێشەیەکی ناوخۆیی توركیایە“، دەشێوێنن. راگەیاندنی لاهوور جەنگی، سەردەستەی تاقمی خۆفرۆشی 16ی ئۆكتۆبەر، بەبێ ئەوەی هیچ بەشێكی قسەكان بگوازنەوە، لەسەر زاری سەرۆكی حكوومەتەوە ڕستەیەكی چەواشەكارانەیان …

زیاتر بخوێنەوە

قایمقامی قـەزای شـنگال : په‌كه‌كه‌و حشدی شه‌عبی رێگرن له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكی شه‌نگال بۆ زێدی خۆیان

مەحما خەلیل قایمقامی قـەزای شـنگال له‌ به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ ره‌وشی ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم به‌تایبه‌ت قه‌زای شنگال رایگه‌یاند: سەبارەت بە ناوچەی شنگال و رەوشی شنگال زۆر خراپە، ئومێدی شنگال بوو كە هەنگاو بەرەو پێش بچێت، بەڵام بەرەو پاش چووە ، 80% خاكی شنگال لە ژێر دەستی حەشدی …

زیاتر بخوێنەوە