نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / هەڵەبجە.. داوای سەردانی مەسروور بارزانی دەکەن بۆ شارەکەیان

هەڵەبجە.. داوای سەردانی مەسروور بارزانی دەکەن بۆ شارەکەیان

هاووڵاتییان وەرپرسانی پارێزگای هەڵەبجە داوا دەکەن مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی کوردستان سەردانی پارێزگاکەیان بکات و چەند پڕۆژەیەکی گرنگیان بۆ بخاتە بواری جێبەجێ کردن.

مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی کوردستان،سەردانی هەر ناوچەیەکی کوردستانی کردبێت چەندان پڕۆژەی گرنگی بۆ جێبەجێ کردوون، هەڵەبجەییەکانیش چاویان لە هەنگاوەکانی سەرۆک وەزیرانە.

هاووڵاتتی سامان کەریم بە چرکە دەڵێ:” داوا لە سەرۆک وەزیران مەسروور بارزانی هاوشێوەی پارێزگا و شارەکانی تری کوردستان سەردانی پارێزگای هەڵەبجەش بکات و چەند پڕۆژەیەکی گرنگی بۆ بخاتە بواری جێبەجێ کردنەوە.

کەریم دەڵێ:” داوا دەکەین گرنگی تایبەت بە هەڵەبجە بدرێت و لەو چەق بەستویەی رزگار بکرێت، چاومان لە هەنگاوەکانی سەرۆکی حکومەتە بۆ ئاوەدانی و خزمەت گوزاری و هەلی کار.

دڵشاد بارام گەنجێکی پارێزگای هەڵەبجەییە بۆ چرکە وتی:” ئێمەی گەنجانی هەڵەبجە بە هۆی بێ کاری شارەکەمان بۆ جێ دەهێڵین دەستی کار لە شارەکەمان نییە، داوا دەکەین سەرۆک وەزیران هەنگاو بنێت بۆ بوژانەوەی شارەکەمان بە تایبەت کەرتی تایبەت هان بدەن لە هەڵەبجە پڕۆژە جێبەجێ بکەن.

شاهێن حمە ڕەزا جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بۆ کاروباری کارگێڕی بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، داوا لە سەرۆک وەزیران مەسروور بارزانی دەکەین سەردانی هەڵەبجە بکات و چەند پڕۆژەیەکی گرنگ بۆ شارەکەمان بخرێته بواری جێبەجێ کردن.

بەپەلە

مەسرور بارزانی فەرمانێكی لە بەرژەوەندیی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دا

ئەمڕۆ پێنجشەممە 25/4/2024، وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە، تێیدا …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *