وڵاتانی هاوپەیمان لە ئەفغانستان پێیان وایە تا كۆتایی ئەم مانگە، ناتوانن تەواوی هێزەكانیان بەرنە دەرەوە، بۆیە داواكارییەك بۆ درێژكردنەوەی مۆڵەتی بردنەدەرەوەی هێزەكان خراوەتەڕوو. گوتەبێژی تاڵیبانیش رەتی كردووەتەوە ئەو مۆڵەتە درێژ بكەنەوە.
سوهێل شاهین گوتەبێژی تاڵیبان گوتوویەتی، 31 ئاب هێڵی سوورە و دەبێ ئەمەریكا بەگوێرەی رێككەوتنەكە بجووڵێتەوە كە پێشتر لەگەڵیدا رێككەوتوون. هەروەها دەڵێت بایدن بەڵێنی پێ داون تا كۆتایی ئەم مانگە هێزەكانیان لە ئەفغانستان بكشێننەوە.
جۆ بایدن لە كۆشكی سپی، باسی لە ئەگەری درێژكردنەوەی كاتی كشانەوەی هێزەكانی لە ئەفغانستان كرد
ئەم هەڵوێستەی تاڵیبان دوای ئەوەی دێت كە جۆ بایدن لە كۆشكی سپی، باسی لە ئەگەری درێژكردنەوەی كاتی كشانەوەی هێزەكانی لە ئەفغانستان كرد، بەو ئامانجەی بتوانێ خەڵكی زیاتر بۆ دەرەوە بگوازێتەوە.