ئه‌مڕۆ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا 28 پێگه‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ی له پێنجوێن بۆردوومانكرد
له بۆردوومانی فڕۆكه‌كانی توركیا بۆسه‌ر پێگه و باره‌گاكانی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له سنوری قه‌زای پێنجوێن زیانێكی گه‌وره به‌ر به‌روبومی جووتیارانی ناوچه‌كه كه‌وتووه.
جووتیار له قه‌زای پێنجوێن محه‌ممه‌د بارام له گوندی سیامێوه بۆ چركه وتی:” په‌كه‌كه بووه‌ته به‌ڵا بۆسه‌رمان به‌رده‌وام سه‌رانه‌مان لێ وه‌رده‌گرێت و ئێسته‌ش توركیا به بیانووی باره‌گاكانی په‌كه‌كه بۆردوومانی كردووین به‌رهه‌مێكی زۆری ته‌ماته‌مان له‌ناو چووه.
ئه‌و جووتیاره ده‌ڵێ، تكایه په‌كه‌كه ناوچه‌كه‌مان چۆڵبكه به‌سه ئیتر ته‌حه‌مووڵمان نه‌ما تاكو توانیت سه‌رانه‌ت لێ وه‌رگرتین ئێسته‌ش توركیا ژێرخانی كشتوكاڵیمان به‌بیانوی ئێوه‌وه سه‌راوژێر ده‌كات.
هاجه‌ر پێنجوێنی هاوڵاتێكی قه‌زای پێنجوێنه به چركه ده‌ڵێ، ئه‌مڕۆ له بۆردوومانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆسه‌ر پێگه‌كانی په‌كه‌كه ڕوبه‌رێكی فراوانی پوش و پاوان سوتاوه وه به‌رهه‌مێكی زۆری كشتوكاڵی له‌ناو چووه.
ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه خۆی به دڵسۆزی كورد و تاكی كورد ده‌زانێت و نایه‌وێت زیان بكه‌ین تكایه ناوچه‌كه‌مان چۆڵبكات به‌سه ئیتر بۆ باجی كاره خه‌راپه‌كانی په‌كه‌كه بده‌ین.
بۆردوومانی فڕۆكه‌كانی توركیا زۆربه‌یان له گونده‌كانی گه‌رمك بووه، ڕێژه‌یه‌كی زۆر به‌روبوومی كوشتوكاڵی هاوڵاتیانی له‌ناو بردووه تاكو ئێسته زیانی چه‌كدارانی په‌كه‌كه نازاندرێت.