نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سلێمانی.. بەبەشداری ١٦٠ کۆمپانیایی بیانی و ناوخۆی چوارەم پێشەنگای نێودەوڵەتی دەکرێتەوە

سلێمانی.. بەبەشداری ١٦٠ کۆمپانیایی بیانی و ناوخۆی چوارەم پێشەنگای نێودەوڵەتی دەکرێتەوە

جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی ڕاگەیاند، لە ژێر دروشمی (خۆت بپارێزە تاكو هاووڵاتیانی تریش پارێزراو بن)، چواردەهەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی لە پارێزگای سلێمانی بەڕێوە دەچێت.

یاسین ڕەحیم، ڕایگەیاندووە، بڕیارە لە 25 بۆ 30ی ئەم مانگە چواردەهەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی لە لایەن كۆمپانیای (DBX) لە پارێزگای سلێمانی بەڕێوە بچێت، كە تاكو ئێستا ١٦٠ كۆمپانیای بیانی و ناوخۆیی ئامادەیی خۆیان بۆ بەشداریكردن لە پێشانگاكەدا دەربڕیوە.

رەحیم گوتیشی، كۆمپانیا بەشداربووەكان زیاتر لە بوارەكانی خۆراكی، بیناسازی، پەیوەندییەكان، تەكنەلۆژیا، ئەندازیاری، پاككەرەوە، كەلوپەلی جوانكاری، جلوبەرگ، پێداویستیی ئۆتۆمبێل، بڵاوكراوە و چاپەمەنی، كتێب، تەندروستی، كارگەی لەقوتوونان، كارەبایی، پێداویستی ناوماڵ و چەند بوارێكی دیكەدا دەبن.

ڕوونیشی كردەوە، هەموو كۆمپانیاكان بە بێ جیاوازی دەتوانن بەشدار بن لە پێشانگاكەدا، لەو ڕووەوە مەرجێكی ئەوتۆ دانەنراوە، بەڵكو تەنها ئەوەیە كە ئەو كۆمپانیایەی بەشدار دەبێت، پێویستە توانای بەبازاڕكردن و خستنەڕووی كاڵای هەبێ.

دەشڵێ: “بەڕێوەچوونی ئەم جۆرە پێشانگایانە، ڕۆڵی گرنگی دەبێت لە فراوانكردنی ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتانی بەشداربوودا، كە وادەكات وەبەرهێنەر و خاوەن كۆمپانیاكانی ئێمە دەرفەتی زیاتریان پێ بدرێت بۆ ئاشنابوون بە كاڵا و بەرهەمی وڵاتان و دروستكردنی پەیوەەندیی بازگانیی هاوبەش لە نێوان هەردوولادا”.

بەپەلە

لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە كەسێكی خەڵكی وڵاتی هیندستان دەستگیر كرا

لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێرەوە كەسێكی هیندی دەستگیر كرا كە كاری بازرگانی ماددەی هۆشبەری دەكرد. ئاسایشی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *