وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حكومهتی ههرێمی كوردستان پهیامێك ئاراستهی گشت لایەنە سیاسییەکانی كوردستان و رۆژنامەنوسان و راگەیاندکارانی دهكات. دهقى پهیامهكه: بابەت/ پەیامی میدیایی هاوسەنگ و سەنگین راگەیەنراوی بارەگای بارزانی كە لە ٢٠٢١/٤/٢٠ دا بڵاوكرایەوە و تایبەت بوو بە پەیامی بەڕێز کاک مەسعود بارزانی بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاندن و میدیایی پارتی دیموكراتی كوردستان، كە …
زیاتر بخوێنەوەداوا دهكرێت میدیای تاقمی خۆرۆشی لاهوور جهنگی دابخرێت
له یادی رۆژنامهگهریی كوردی، ڕۆژنامەنووسان و چاودێران داوا دەكەن، بەشێكی میدیای كوردستان لە دەست تاقمێكی خیانەتكار رزگار بكرێت تاوەكوو ڕێگە لە هەوڵەكانی زیانگەیاندن بە هەرێمی كوردستان بگیرێت.د. مهدحهد سلێمان، مامۆستای زانكۆ و چاودێری سیاسی، راگەیاند: “هیوادارم ڕۆژی رۆژنامهگهریی كوردی ببێته هۆی برایهتی و پێكهوهژیان، ئهوانهی لە میدیادا كار دەكەن پهیامی …
زیاتر بخوێنەوەسلێمانی..زهوی تهنها به ڕۆژنامهنوسانی یهكێتیی دراوه ڕۆژنامهنوسانی تر پشتگوێ خراون
ئەمڕۆ پێنجشەم 22ی نیسانی 2021، لە سلێمانی ژمارەیەک ڕۆژنامەنووس گردبوونەوەیەکیان ئەنجام دا و داوای وەرگرتنی زەوییان کرد، کە ماوەی 12 ساڵە فۆڕمیان پڕ کردووەتەوە و هێشتا زەویان وەرنەگرتووە. کاروان ئەنوەر، سکرتێری لقی سلێمانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوڕدستان ڕاگەیاند، لە رابردوودا لە سنووری لقی سلێمانی زیاتر لە 500 پارچە زەوی بەسەر ڕۆژنامەنووسان …
زیاتر بخوێنەوەسەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵوێزی بەریتانیا لە عێراق کرد
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2021/4/22، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ستیفن هیکی، باڵوێزی بەریتانیا لە عێراق کرد. باڵوێزی بەریتانیا لە عێراق، بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکانی ئەم دواییانەی سەر هەولێری کرد و پشتگیریی هاوپەیمانانی بۆ هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە و ڕایگەیاند کە لەگەڵ حکوومەتی عێراق، لە پەیوەندیدان بۆ ئەوەی سنوورێک بۆ …
زیاتر بخوێنەوەباوكی ئامانج بابانی له ڕۆژی ڕۆژنامهگهری كوردی داوای دۆزینهوهی بكوژی كوڕهكهی دهكات
باوكی یەكێك لەو ڕۆژنامەنووسانەی لە شاری سلێمانیدا كوژرا و كەیسەكەشی لە لایەن دادگاوە پێش كۆتاییهاتنی تەواوەتیی لێكۆڵینەوەكان داخرا، داوا دەكات لە ڕۆژی رۆژنامەگەریی كوردیدا راستیی كەیسی كوشتنی ئامانج بابانی و هاوسەر و منداڵەكەی بۆ ڕای گشتی ئاشكرا بكرێت.محەمەد نووری، باوکی ئامانج بابانی، ئەو ڕۆژنامەنووسەی لەگەڵ لانە محەمەدی هاوسەری و منداڵەکەی …
زیاتر بخوێنەوەئەگەر ئێستا مام جەلال لە ژیاندا بوایە پەیوەندیی پارتی و یەكێتی بەهێزتر دەبوو
سەركردەیەكی پێشووی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان داوا لە حزبەكەی دەكات، ڕێز لەو كەسانە بگرێت كە ”ڕۆژێک لە ڕۆژان لە شاخ خەباتیان بۆ یەکێتی کردووە و ماندوو بوون”. ئەوەش ناشارێتەوە كە ئەگەر مام جەلال ئێستا لە ژیاندا بوایە، پەیوەندیی پارتی و یەكێتی بەهێزتر دەبوو.محەمەد وەتمان، ئەندامی پێشووی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕاگەیاند: …
زیاتر بخوێنەوەئاسایشی شارهزوور لهژێرفشاردا سكاڵا به باوكی دوو مێرد منداڵهكه دهكێشێتهوه
چالاكێكی مەدەنی ئاشكرای كرد، لە ژێر فشار و هەڕەشەی ئاسایشی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئەو باوكەی دوو كوڕی لە تەمەنی مێردمنداڵیدا لە لایەن ئاسایشەوە ئەشكەنجە درابوون، ناچار كراوە سكاڵاكەی بكشێنێتەوە.ئومێد عەبدوڵا، چالاكی مەدەنی و ئاگادار لە كەیسەكە ،ڕاگەیاند، ئاسایشی یەکێتی بە شێوەیەکی نایاسایی و بەبێ بوونی بەڵگەی دیار، دوو مێردمنداڵی بێتاوانی …
زیاتر بخوێنەوەداعشهكان له كوردستان دادگای دهكرێن
دیندار زێباری رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی هەواڵیدا رایگەیاند، “لەگەڵ تیمی نێودەوڵەتی بۆ لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی داعش ئاڵوگۆڕی تواناکان لەسەر ئاستی دام و دەزگاکانی حکومەت و دامەزراندنی چەند ناوەندێک دەبێت”. رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێم، باسیلەوەشکرد، ناوەندێکی گرنگی وەک ئەرشیفکردن بۆ کۆکردنەوەی هەموو ئەو زانیاری …
زیاتر بخوێنەوەسەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری کارەبای عێراق دەکات
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە وەزیری کارەبای عێراق كرد و ڕاى دهگهیهنێت، گفتوگۆ دەربارەی دۆخی کارەبا لە عێراق و هەرێمی کوردستان كرا. ئەمڕۆ پێنجشەممە 2021/4/22، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ماجد حەنتوش، وەزیری کارەبای حکوومەتی فیدراڵی کرد، لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دۆخی کارەبا لە عێراق و …
زیاتر بخوێنەوەپەیامی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی رۆژنامەگەری کوردی
بەبۆنەی (١٢٣)مین ساڵیادی رۆژنامەگەریی کوردی و دەرچوونی یەکەم رۆژنامەی کوردی بەناوی (کوردستان) پیرۆزبایی لە میدیاکارانی کوردستان و هۆگرانی پێشخستنی بواری رۆژنامەنووسی و ڕادەربڕین دەکەین. حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هەست کردن بە گرنگیی کاری رۆژنامەنووسی بۆ خستنەڕووی شەفافییەتی زیاتر لە راپەراندنی کاروبارەکانی دا، ئەرکی خۆی بۆ خوڵقاندنی ژینگەیەکی لەبار و داکۆکیکار …
زیاتر بخوێنەوە