سه‌باره‌ت به نرخی به‌نزین، جوتیار عادل رایگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌وڵدایه بۆ جێگیركردنی نرخی به‌نزین و به‌رده‌ستكردنی بۆ شوفێران.
گوتیشی: به‌شێك له هۆكاری گرانبوونی به‌نزین په‌یوه‌ندی به نرخی نه‌وت له بازاڕی جیهانییدا هه‌یه.
روونیشیكرده‌وه، له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان له هه‌وڵدایه و له‌م یه‌ك دوو رۆژه‌دا 1ملیۆن و 80 هه‌زار لیتر به‌نزین له به‌غداوه ده‌گاته هه‌رێمی كوردستان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، به گوێره‌ی سیستمی ژماره بۆ پاسه‌كان، له پارێزگاكانی هه‌رێم به‌نزینخانه‌ی تایبه‌ت به دابه‌شكردنی سوته‌مه‌نی بۆ پاسه‌كان ده‌ستنیشان كراون و به نرخی 690 دیناری عێراقی بۆ هه‌ر لیترێك سوته‌مه‌نیان پێده‌درێت