نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / شاسوار عەبدولواحید.. لەسەر پڕوپاگەندەی میدیایی گەشەی کردووە زوو دەپوکێتەوە

شاسوار عەبدولواحید.. لەسەر پڕوپاگەندەی میدیایی گەشەی کردووە زوو دەپوکێتەوە

زۆرن ئەو کەس و بزووتنەوە پۆپۆلیستانە لە ماوەیەکی دیاری کراو سوود دەبینن و لە ڕێگەی میدیاوە گەشە بەخۆیاندەدەن و هاووڵاتییان چەواشە دەکەن بە ڵام تەمەنی سیاسیان زۆر کورت دەبێت و دەپوکێنەە.

ناسیح غەفوور چاودێری سیاسی, ڕایگەیاند،ئەو باردووخە نائاساییەی لە سلێمانی هەبوو وای کرد خەڵک گلەی هەبێت و ڕێگا خۆشکەربێت بۆ هێزی نوێ پەیدابێت وەک شاسوار و کەسانی هاوشێوەی سود لەو باردۆخە ناهەمووارە وەربگرن،بتوانێت 7 کورسی سنوری سلێمانی بباتەوە لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لەکاتێکدا شاسوار خاوەنی هیچ بەرنامەیەکی نییە.

وتی، کاتی خۆشی گۆڕان دروست بوو بەڵێنی زۆر گەورەی داو سودی لە دۆخی ناهەمواری سلێمانی و ناخۆی یەکێتی بینیمان چارەنوسیان چی بوو چاکسازی و گۆڕان بە کەسانێک دەکرێت لە پێشدا خۆی بگۆڕێت، شاسوار عەبدولواحید و حزبەکەی خەراپتر لە گۆڕان توشی پوکانەوە دێت.

شاسواری و حزبەکەی لەسەر پڕوپاکەندە دروست بووە چەواشەکاری میدیایی دەکات، نمونە بابەتی بانزین بەڵێنی لیتر بانزین بە 475 دینار پەشیمان بوویەوە ئێسته دەڵێ، من ملیۆنێک لیتر بانزین دەفرۆشم بە 500 دیار، باشە پاش ئەوە چی دەکات ئەمانە پڕوپاکەندەی میدیاییە، هەوڵدەدات تەمەنی خۆی درێژ بکات بەڵام پێچەوانە دەبێتەوە، ناسیح غەفوور وای گوت.

وتیشی، لە ماوەی خولی پێشوی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق فڕاکسیۆنەکەی دژی خۆی و کوردستان لە بدغدا هەڵگەڕانەوە، دروشمی شاسوار بزووتنەوەکەی باسی کوردستانی بوون ناکات، عێراقی چەتیی دەکات بۆیە تەمەنی سیاسی شاسوار و حزبەکەی کورت دەبێت.

بەپەلە

مەسرور بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد

  ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/5/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێفری پایت یاریدەدەری …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *