وەزارەتی دارایی، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بە ئیمزای وەزیری دارایی رێنوێنیی دارایی ژمارە 15ی له‌باره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی دوو مووچه‌یان هه‌بووه دەركردووە.
وەزارەتی دارایی، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بە ئیمزای وەزیری دارایی رێنوێنیی دارایی ژمارە 15ی له‌باره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی دوو مووچه‌یان هه‌بووه دەركردووە و بۆ گشت وەزارەت و فەرمانگەكان ئاڕاستە كراوە و تیایدا هاتووە: “بەپێی یاسای چاكسازی، جێبەجێكردنی حوكمەكانی ئەم یاسایە ئاسەواری دارایی و دادوەری لێ ناكەوێتەوە ، بۆ حاڵەتەكانی پێش كەوتنە بواری جێبەجێكردنی یاساكە لەسەر ئەو كەسانەی دەیانگرێتەوە”.
وەزارەتی دارایی لە رێنوێنییەكه‌دا، دوو روونكردنەوەی داوە: یەكەمیان لێبڕینی مووچەی هەموو ئەو مووچەخۆرانەی كە دوو مووچەیان وەرگرتووە پێش 1/7/2020 رادەگیرێت، چیر لێیان وەرناگیرێتەوە، تەنیا ئەو مووچەیان بۆ خەرج دەكرێت كە هەڵیان بژاردووە، دووەمیان هەر مووچەخۆرێك لە دوای 1/7/2020 دوو مووچەی وەرگرتبێت مووچە زیادەكەی لێوەردەگیرێتەوە و دەبێت یەك موچەی بۆ خەرج بكرێ.