نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان (صفحه 354)

کوردستان

قوباد تاڵه‌بانی: تاكو من له‌ حكومه‌تبم نایه‌ڵم به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌ بگۆڕن، گه‌نده‌ڵی گه‌وره‌ ئاشكراده‌بێت

كێشه‌ و گه‌نده‌ڵی دكتۆر ئازاد مسته‌فا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌گه‌ڵ پزیشكان كه‌رتی گشتی ته‌ندروستی شاره‌كه‌ به‌ته‌واوه‌تی داته‌پیووه‌، دكتۆره‌یه‌ك ده‌ڵێ، قوباد تاڵه‌بانی به‌ دكتۆر ئازاد وتووه‌ تاكومن له‌ حكومه‌تبم نایه‌ڵم بت گۆڕن. دكتۆره‌ باخان تاڵه‌بانی پزیشك له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌، به‌ چركه‌ی ڕاگه‌یاند، ئازاد مسته‌فا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌ گه‌نده‌ڵه‌ و …

زیاتر بخوێنەوە

بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ لاهوور جه‌نگی به‌پاره‌ی دزراو له‌ ڕێگه‌ی كۆیله‌كانی هێرشمان ده‌كاته‌سه‌ر

ئه‌ندامێکی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رای دەگەیەنێت كە میدیا و پەیجەكانی سەر بە لاهوور جەنگی هێرش دەكەنە سەر گۆڕان و نایشارێتەوە كە ئەو هێرشانە ئەنجامیان نابێت.ته‌حسین برایم قادر، ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، راگەیاند: ”ئێمە لە حكوومەت ویستی چاكسازیمان هەبووە،‌ چاکسازیش پشوودریژی و هیلاكبوونیشی ده‌وێت، له‌و باره‌شه‌وه‌ هه‌نگاو نراوه‌، له …

زیاتر بخوێنەوە

مەسرور بارزانی: قۆناغی ئێستا لە هەموو كاتێك زیاتر پێویستی بە رۆژنامەوانییەكی ڕاستەقینە ‌و پیشەیی هەیە

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی رۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی و لە 123مین ساڵیادی دەرچوونی یەکەمین ژمارەی رۆژنامەی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و لە میانەدا رایگەیاندووە پێویستە ڕۆژنامەوانانی کوردستان، لە ڕێگەی پابەندبوون بە یاسا و ئیتیكی پیشەیی میدیایی، ڕێز لە كاری رۆژنامەوانی خۆیان بگرن ، بۆ ئەوەی بە جوانترین شێوە کاری خۆیان …

زیاتر بخوێنەوە

مه‌سرور بارزانی په‌یامێك ئاراسته‌ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جارێكی دیكه‌ له‌ په‌یامێكدا داوای له‌ خه‌ڵكی كوردستان كرد، خۆیان له‌ په‌تای كۆرۆنا بپارێزن و پێكوته‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ وه‌ربگرن. سه‌رۆكی حكومه‌ت، له‌ رێی هه‌ژماری خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، نووسیویه‌تی: “په‌تای کۆرۆنا هێشتا هەڕەشەیەکی جدییە، پێویستە به‌رده‌وامبین له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی”. هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: “تکایە ماسک ببه‌ستن، پابەندبن …

زیاتر بخوێنەوە

ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆ دەربارەی رەشنووسی یەکەمی بودجەی هەرێم دەکات و دوو پڕۆژە یاساش پەسەند دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/4/21 مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی کرد. لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەدا کە بە مەبەستی کارئاسانی و خزمەتکردنی هاووڵاتیان و نەمانی رووتین لە دامودەزگاکانی حکومەت، بڕیارماندا کە دەسەڵاتە ئیدارییەکان لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە بۆ وەزارەتەکان …

زیاتر بخوێنەوە

هه‌ولێر.. یەكێك لەو تۆمەتبارانەی ھێرشیان كردە سەر دوو ژن دەستگیر كرا

گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، یەكێك لەو تۆمەتبارانەی ھێرشیان كردە سەر دوو ژن دەستگیر كرا. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 21/4/2021، موقەدەم ھۆگر عەزیز، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر به‌ كه‌ناڵى (كوردستان 24)ى ڕاگه‌یاند: “دوای ئەوەی ڤیدیۆیەك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاو بووەوە، كە دوو كەس ھەڵدەكوتنە سەر ماڵێك و لە دوو …

زیاتر بخوێنەوە

شنگال.. شەر و ئاڵۆزی لە نێوان سوپایی عێراق و پەکەکە ڕوویدا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لەکاتی چوونی ھێزێکی سوپای عێراق بۆ باشووری چیای شنگال، شەڕ و ئاڵۆزی لە نێوان پەکەکە و سوپای عێراقدا ڕووی داوە و قایمقامی شنگالیش دەڵێت چەکدارانی پەکەکە ماوەی دوو رۆژیان بۆ درێژ کراوەتەوە دەبێت چیاکە چۆڵ بکەن. بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ی٤ی٢٠٢١ لە کاتی چوونی ھێزێکی سوپای عێراق بۆ …

زیاتر بخوێنەوە

مەسروور بارزانی.. نوسراوی فەرمی ئاڕاستەی حکومەتی عێراق کرد پێوەندی بە بودجەوە هەیە

سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، لەلایەن سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە، نووسراوی فەرمی بۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق نێردراوە بۆ ئەوەی پابەندبوونەكانی سەر هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی یاسای بودجەی 2021 جێبەجێ بكرێت. ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رای گەیاند، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، نووسراوێكی …

زیاتر بخوێنەوە

بەرپرسێکی باڵای یەکێتی پێویسته لەگەل پارتی پێکەوەبین

بەرپرسێکی باڵای یەکێتی،یه‌كێتی و پارتی پێكه‌وه‌ له‌ رابردوو خه‌باتیان كردووه‌ و دژی سته‌م وه‌ستاونه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ له‌ هه‌موو قۆناغه‌كان پێكه‌وه‌ بن. عوسمان سێده‌ری ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، راگه‌یاند، یه‌كێتی و پارتی پێویستی‌ مێژوویین، له‌ سه‌رده‌می شاخه‌وه‌ تا ئێسته‌ پێكه‌وه‌ بوون و پێكه‌وه‌ راپه‌ڕینمان كرد دژی ئه‌و …

زیاتر بخوێنەوە

بارەگای بارزانی: سەرۆك بارزانی خوێنی شەهیدان و سەنگەری پێشمەرگە بە مەرجەع دەزانێت

بارەگای بارزانی لەبارەی بەکارهێنانی زمانی زبر لە میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. بەگوێرەی راگەیەندراوەکە: ”سەرۆك بارزانی فەرمانی بە ڕاگەیاندن و میدیاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان كردووە كە پێویستە لە چاڵاكی و كاری ڕاگەیاندندا ڕەچاوی بەها و پڕەنسیپ و بنەماكانی ڕەوشتبەرزی بكرێت و ئامانجی سەرەكیی پاراستنی بەرژەوەندییەكانی گەلی كوردستان بێت”. ئاماژەی …

زیاتر بخوێنەوە