قوتابیانی پۆلی 12 کێشەی وەرگرتنیان هەبوو لە زانکۆکانی کوردستان، ئەو بەشانەی وەرگیراون دڵخوازی خۆیان نەبوو ناڕەزایەتیان دەردەبڕی.
ئەمڕۆ بە فەرمانی مەسروور بارزانی سەرۆک وەزرانی کوردستان، کێشەی 25 هەزار قوتابی چارەسەرکرا و بەپێ نمرەکانیان قوتابیان لەو کۆلیژ و زانکۆیانە وەردەگیردرێن، کە دڵخوازی قوتابیانە.
قوتابی لارا سەلام دەرچوی پۆلی 12 بە چرکەی وت ، مەعەدەلی نمرەی من 98 بووە بەڵام ئەو بەشەی من وەرگرتووە دڵخوازی من نییە داوامانکرد ئەو بەشەی خۆمان دەمانەوێت وەرمان بگرێت، سوپاس بۆ سەرۆکی حکومەت مەسرور بارزانی، فەرمانی چارەسەکردنی کێشەکەمانیدا و دڵخۆشین بە بڕیارەکەی.
کارۆ بارام قوتابییەکی ترە و وتی، ئەم فەرمانەی مەسروور بارزانی بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانمان پێمان دەڵێ سەرۆک وەزیران خزمەتکارە و بەدەمی داوای هاووڵاتییەکانی دەچێت، کێشەکانیان بۆ چارەسەردەکات. ئێستە دڵخۆشین سەرۆکی حکومەت گوێ لە داواکاریەکانمان گرتووە.