نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / کێشەی پڕۆژەکانی نیشتەجێبونی وەبەرهێنەران چارەسەرکران

کێشەی پڕۆژەکانی نیشتەجێبونی وەبەرهێنەران چارەسەرکران

بەھۆی ھەبوونی کێشەوە، چەندین ساڵە کارکردن لە ژمارەیەک پڕۆژەی وەبەرھێنانی ھەولێردا ڕاگیراوە و بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرھێنانی ھەولێریش دەڵێت، کێشەی چوار پڕۆژە چارەسەر کراوە و ئەوانەی ماویشن کێشەکەیان چارەسەر دەکرێت.

سامان عارەب، بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرھێنانی ھەولێر، ڕاگەیاند: “پێشتر بەھۆی ھەبوونی کێشەوە کارکردن لە ژمارەیەک پڕۆژەی وەبەرھێناندا ڕاگیرابوو، دوای ھەوڵێکی زۆری دەستەی وەبەرھێنان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئەو پڕۆژانە، بڕیارە دووبارە کار لە ھەموو ئەو پڕۆژانەدا بکرێت و پڕۆژە تەواونەکراوەکان تەواو بکرێن.”

بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرھێنانی ھەولێر گوتی: “یەکێک لەو پڕۆژانەی ھەولێر، پڕۆژەی فلۆریاسیتییە کە بە تەواوبوونی، کێشەی زیاتر لە دوو ھەزار خێزانی بەشداربووی پڕۆژەکە چارەسەر دەکرێت، بەھۆی ھەوڵەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە کێشەی چوار پڕۆژەی وەبەرھێنان چارەسەر کراوە.”

سامان عارەب ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: “ھەشت پڕۆژەی وەبەرھێنان کێشەیان تێدا ھەبووە و لەوانەش چوار پڕۆژە بە ھاوکاری و ھەماھەنگیی دەستەی گشتیی وەبەرھێنان کێشەکانی چارەسەر کراوە و ئێستا کار دەکەین بۆ چارەسەرکردنی ئەو چوار پڕۆژەیەی ماون و مافی ھاووڵاتییان تێیدا پارێزراوە.”

بەپەلە

مەسرور بارزانی: هێرشکردنە سەر ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستان زیانی بۆ هەموو هاووڵاتییانی عێراق هەیە

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە وەزیری كارەبای عێراق دەكات و رایدەگەیەنێت، کە هێرشکردنە سەر …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *