نوێترین هەواڵ
سەرەتا / جۆراوجۆر / دوای 1300 ساڵ، نهێنی کوشتنی گەنجێک ئاشکرا دەکرێت

دوای 1300 ساڵ، نهێنی کوشتنی گەنجێک ئاشکرا دەکرێت

زاناکانی چین کردەوەیەکی تاوانکاریی ئاشکرا دەکەن کە مێژوەکەی بۆ 1300 ساڵ پێش زایین دەگەڕێتەوە، بەو هۆیەوە زۆرترین ڕێککارە پێشکەوتوەکانی تەکنۆلۆژیا بۆ ئەو گەڕان و پشکنینە ئاشكرا دەکەن.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەری ڕوسیا تودەی، زاناکانی بواری شوێنەوراناسی لە چین گۆڕێکی دێرین هەڵدەدەنەوە و ڕوفاتی کەسێک دەدۆزنەوە، مێژوی کوشتنەکەی بۆ 1300 ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە، بەهۆی پاشماوەی جلوبەرگەکانییەوە دەگەن بە ئاشکراکردنی سەرجەم نهێنیەکانی ئەو کارە تاوانکارییە.

گۆڕی ئەو گەنجە لەکاتی ئەنجامدانی چالاکییەکدا بوە لە ناوچەی نینگشیا و لە گۆڕستانی یانگستی دۆزراوەتەوە.

لەدوای ئەوەی پشکنین بۆ ئێسکەپەیکەرە دۆزراوەکە دەکرێت، پسپۆڕەکانی ئەو بوارە دەگەنە ئەو بڕوایەی کە پاشماوەی لێدانی چەند چەقۆیەک بەجەستەی ئەو ڕوفاتەوە بوە.

زاناکان بڕوایان وایە کە ئەو ئێسکەپەیکەرە کوڕێکی گەنجی تەمەن 25 ساڵە بەنزیکەیی، پێدەچێت ئەوکاتەی چەقۆکانیان لێداوە هەر بەزیندویی لەناو نەفەقێکی ئەو ناوچەیە حەشاردرابێت و هەر لەو شوێنەدا دوای ماوەیەک گیانی لەدەستدابێت.

هەمان سەرچاوە لە زاری ئەو پسپۆڕانەوە ئاماژەی بەوە کردوە کە تاوانی کوشتنی ئەو کوڕە گەنجە لە ساڵانی نێوان 640 بۆ 680ی پێش زایین بوە.

چیان وانگ، یەکێک لە زاناکانی بواری مرۆڤناسی (ئەنترۆپۆلۆجیا) و زانستی ڕەگەزیی دەڵێت “ئێسکەپەیکەرەکە بەجۆرێکە کە لەسەر تەختی پشت ڕاکشاوە، دەستی ڕاستی خستوەتە سەر ڕوخسارە بریندارەکەی لەو کاتەدا، جگەلەوەی پێدەچێت هێرشکەرەکان گورزی کوشندەیان لە ئەندامەکانی بەشی ناوەوەی جەستەی ئەو کوڕە وەشاندبێت و بەو هۆیەوە مردبێت”.

لەلایەکی دیکەوە زاناکانی شوێنەوارناسی ئاماژەیان بەوە کردوە کە پێدەچێت ئەو تونێلەی کوڕەکەی تێدا دۆزراوەتەوە لەسەردەمی خۆیدا بۆ ئەنجامدانی کردەوەیەکی دزیکردن هەڵکەندرابێت، بەڵام پێناچێت کوڕە کوژراوەکە یەکێک بێت لە دزەکان.

لە تەنیشت ئێسکەپەیکەرەکەوە شمشێرێکی بچوکی ژەنگاوی دەدۆزرێتەوە کە پێدەچێت هۆکاری کوشتنی کوڕەکە بێت، لەو نێوەندەدا چیانگ وانگ ئاماژەی بەوە کردوە کە دەیانەوێت بگەنە ئەو ئەنجامەی شمشێرەکە موڵكی هێرشکەرەکان بوە یان موڵكی گەنجە کوژراوەکە.

زاناکان و پرۆفیسۆرەکانی بواری شوێنەوارناسی و ئەنترۆپۆلۆجیا لە ستایشی ئەو پشکنینەدا ئاماژەیان بەوە کردوە کە دۆزینەوەکە لە دەگمەنترین جۆریدایە، چونکە پێشتر ئێسکەپەیکەری چەندین دزی دیکە دۆزراوەتەوە کە مێژویەکی دێرینیان هەیە، بەڵام سەرجەمیان لەکاتی هەڵکەندنی تونێلەکاندا بەهۆی داڕمانی زەوییەوە مردون و تاکو ئەم ساڵانەی دوایی نەدۆزراونەتەوە.

بەپەلە

بزووتنەوەى گۆڕان جارێکى تر لەگەڵ یەکێتى هاوپەییمانى ناکەین لیژنه‌ی‌ ئاشته‌وایی گۆڕان، له‌ ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی‌ جڤاتی‌ …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *