نوێترین هەواڵ

بزووتنەوەى گۆڕان جارێکى تر لەگەڵ یەکێتى هاوپەییمانى ناکەین

لیژنه‌ی‌ ئاشته‌وایی گۆڕان، له‌ ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی‌ جڤاتی‌ نیشتمانی‌ پێكهاتووه‌ كه‌ كاریان ئاشتكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و هه‌ڵسوڕاوانه‌ی‌ پێشووی‌ گۆڕانه‌ كه‌ ئێسته‌ توڕه‌ بوون و رۆیشتوونه‌ته‌وه‌ ماڵه‌وه‌.

نزار مه‌حموود ئه‌ندامی‌ لیژنه‌كه‌یه‌ ڕاى گەیاند:هه‌نگاوی‌ باشنراوه‌، ئێسته‌ له‌ قۆناغی‌ به‌خۆداچوونه‌وه‌یه‌ن به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵانه‌ی‌ كه‌ له‌ دوایین هه‌ڵبژاردن كرا و ده‌نگه‌كانمان كه‌می‌ كرد.

ڕوونیشی‌ كرده‌وه‌، گۆڕان هێشتا جێی‌ ئومێدی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستانه‌ و كۆنفرانسی‌ ناوخۆی‌ بزووتنه‌وه‌كه‌یش به‌هۆی‌ پڕۆسه‌ی‌ ئاشته‌وایی دواخراوه‌، چونكه‌ پێویسته‌ هه‌مووان به‌شداری‌ له‌ كۆنفڕانسه‌كه‌دا بكه‌ن.

له‌باره‌ی‌ هاوپه‌یمانی‌ گۆڕان له‌گه‌ڵ لایه‌نی‌ تر بۆ به‌شداریان له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ كوردستان گوتی‌، ئه‌وه‌ هێشتا دیار نییه‌ و بۆ ده‌ره‌وه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیش ئامانجمان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌موو به‌ یه‌ك لیست به‌شداری‌ له‌ هه‌ڵبژاردن بكه‌ن.

نزار مه‌حموود دووپاتی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ هۆكاری‌ پاشه‌كشه‌ی‌ گۆڕان ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ بوو كه‌ له‌ دوایین هه‌ڵبژاردن له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان ئه‌نجامیدا.

بەپەلە

چوار خووی رۆژانە کاتژمێری بایەلۆجی تێکدەدەن

بەپێی ماڵپەری”سکای نیوزی عەرەبی”، کاتژمێری بایەلۆجی کۆمەڵێک ئیشی لەخۆگرتووە وەک پلەی گەرمی جەستە، هەستی برسییەتی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *