نوێترین هەواڵ
سەرەتا / جۆراوجۆر / چوار خووی رۆژانە کاتژمێری بایەلۆجی تێکدەدەن

چوار خووی رۆژانە کاتژمێری بایەلۆجی تێکدەدەن

بەپێی ماڵپەری”سکای نیوزی عەرەبی”، کاتژمێری بایەلۆجی کۆمەڵێک ئیشی لەخۆگرتووە وەک پلەی گەرمی جەستە، هەستی برسییەتی و کۆمەڵێکیتر، چوار خووی رۆژانە کاری تێدەکەن، کە ئەمانەن:

١. کات بەسەرنەبردن لە کەشوهەواڵی پاک:

کات بەسەربردن لە کەشووهەوای پاکدا پەیوەندی بە کەمردنەوەی سترێس و باشترکردنی باری دەروونییەوە هەیە، بۆیە پێشنیار دەکرێت رۆژانە دوو کاتژمێر لە هەوای پاکدا بەسەربەریت.

٢. رووناکی خراپ:

رووناکییە دەستکردەکان کە گەرم دەبن لە ماڵدا، بە یەکێک لە دوژمنەکانی کاتژمێری بایەلۆجی دادەنرێت، بۆیە باشتر پێش خەوتن بیانکوژێنیتەوە.

٣. خواردنی زۆر بەدرێژایی رۆژەکە:

هەندێک کەس لەبری پابەندبوون بە ژەمە سەرەکییەکانەوە، خواردنی زۆر دەخۆن ، ئەوە مەترسیدارە چونکە پابەندبوون بە کاتی تایبەتی خواردنەوە یارمەتی جەستە دەدات کە خواردنەکان هەزم بکات و مادە خۆراکییەکان بمژێت، خواردنی زیادە دەبێتە هۆی تێکدانی کاتژمێری بایەلۆجی جەستە.

٤. کەم جووڵەیی:

چەند جوڵەیەکی سادەی رۆژانە، یارمەتی کاتژمێری بایەلۆجی دەدات، بەڵام نابێت نزیکی خەوتن ئەو چالاکییەکانە ئەنجام بدەیت و باشترە لە بەیانیاندا بێت.

بەپەلە

بزووتنەوەى گۆڕان جارێکى تر لەگەڵ یەکێتى هاوپەییمانى ناکەین لیژنه‌ی‌ ئاشته‌وایی گۆڕان، له‌ ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی‌ جڤاتی‌ …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *