نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / وەزارەتی سامانە سروشتییەكان باس لە دابەشكردنی نەوتی سپی دەكات

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان باس لە دابەشكردنی نەوتی سپی دەكات

وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی وەزارەتەكەی کرد و بەمەبەستی دابینکردنی نەوتی سپییش بۆ ماڵان، گفتوگۆ لەسەر چەند پێشنیاز و بۆچوونێک کرا.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بڵاوی كردەوە ئەمڕۆ بە مەبەستی دۆزینەوەی میکانیزمێکی گونجاو بۆ دابینکردنی نەوتی سپی بۆ ماڵان و بەنزین و پاراستنی کێڵگە نەوتییەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت، کەمال محەمەد ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی وەزارەتی کرد.
لە كۆبوونەوەكەدا بۆ دابینکردنی نەوتی سپی بۆ ماڵان، گفتوگۆ لەسەر چەند پێشنیاز و بۆچوونێک کرا.
وەزیری سامانە سروشتییەکان پێداگری لەسەر کوالێتی بەنزین کردەوە و داوای کرد ئەو کەسانەی دەستکاری کوالێتی بەنزین دەکەن و بەنزینی خراپ بە خەڵک دەفرۆشن، ڕێوشوێنی یاساییان بەرامبەر بگیرێتە بەر.

بەپەلە

سەرۆکوەزیران پیرۆزبایی دەستبەکاربوون لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا دەکات

یەکشەممە 20ـی ئەیلوولی 2026، مەسرور بازرانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە کونسوڵی گشتی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *