نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / چرکە ناوەرۆکی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی سەرۆکایەتی هەرێمی كوردستان ئاشکرادەکات

چرکە ناوەرۆکی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی سەرۆکایەتی هەرێمی كوردستان ئاشکرادەکات

ناوەرۆکی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی سەرۆکایەتی هەرێمی كوردستان ئاشکرادەکات

ئەمڕۆ چوار شەممە، دووەم کۆبوونەوەی نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و سەرکردەی لایەنە سیاسییەکان بە سەرپەرشتی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە سەرۆکایەتی هەرێم بەڕێوەچوو.

کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە پرسی هەڵبژاردن و ئاستەنگەکانی بەردەمی. بەپێی زانیارییەکانی کوردستان24 لە کۆبوونەوەکە جۆرێک لێکتێگەیشتن لەنێوان لایەنەکان هەبووە و چەند خاڵێک لەیەکنزیکبوونەتەوە.

– سیستەمی هەڵبژاردن بۆ پێکهاتەکان بەیەک بازنەیی بمێنێتەوە، تەنیا لە دەنگدانی گشتی بەشداربن و دەنگدانی تایبەت نەیانگرێتەوە، بەڵام بڕیاری کۆتایی لەبارەوە نەدراوە.

– کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان کارابکرێتەوە.

له‌باره‌ی سیسته‌می هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بۆچوونێك  خراوه‌ته‌ڕوو، 50%ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مان فره‌بازنه‌ بێت و 50%یه‌كه‌ی دیكه‌ش یه‌ك بازنه‌ بێت.

بڕیار وایە سەرەتای مانگی ئه‌یلوول کۆبوونەوەیەکی دیکە ئەنجام بدرێتەوە و بڕیاری کۆتایی لەبارەی ئەم پێشنیازانە بدرێت.

بەپەلە

جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیران: ئامانجی سەرەکیی حكوومەت لە پرۆژەی (هەژماری من) ئەوەیە کە هاووڵاتییان سەرپشک بن لە هەڵبژاردنی ئەو بانکانەی کە دەیانەوێت مامەڵەی لەگەڵدا بکەن

عەزیز ئەحمەد جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بۆ كەناڵی NRT رای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *